بەشداربووانی ١٧ وڵات باس لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا دەکەن

لە پانێڵێکدا کە لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، دیپلۆماسی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوا، تەڤگەری تەکنەلۆژیای ١ی ئایاری مەکسیک، GTA و ئەنجومەنی ژنانی GTA لە هیندستان ڕێکخرابوو، گفتوگۆ دەربارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و نەتەوەی دیموکراتیک کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، دیپلۆماسی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوا، تەڤگەری تەکنەلۆژیای ١ی ئایاری مەکسیک، GTA و ئەنجومەنی ژنانی GTA لە هیندستان، لە ڕێگەی بەرنامەی "ZOOM" پانێڵێکیان بە دروشمی "بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری و شەڕی تەکنەلۆژیا بڵند بکەن، لە دژی شەڕی داگیرکاری تورکیا ڕۆژئاوا بپارێزن" ڕێکخست، تیایدا باسی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەرخۆدانی گەل و ژنانیان کرد.

 

پانێڵەکە وەک ئامڕازێک بۆ کۆلۆنیالیزمی تەکنۆلۆژی و شەڕکردن دژی تەڤگەرە ئازادەکان و دەرفەتەکانی بەرگریکردن لە خۆیان دژی ئەو هێرشانە گفوگۆکرا.

 

ستێرا عەبدۆ، نوێنەری کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاواو کەن مۆنتینیگرۆ، هاوسەرۆکی تەڤگەری تەکنەلۆژیای ١ی ئایاری مەکسیک لەگەڵ ئەبها بهایا، ئەنجومەنی ژنانی جی تی ئەی هیندستان ئەبھا بایا قسەیان کرد، ستێرا عەبدۆ، سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەرخۆدانی گەل و ژنان و کەن مۆنتینیگرۆ لەسەر بابەتی تەکنەلۆژیا وەک ئامرازێکی کۆلۆنیالیزم و شەڕکردن دژی تەڤگەری ئازادی و هەلی خۆپاراستن لە خۆ لە دژی ئەو هێرشانە، ئەبها بایا لەبارەی هەڵمەتی بانگەشەی بەپەلە و گەشەپێدانی هاوکاری و بەرخۆدان لە دژی شەڕ و توندوتیژی و داگیرکاری قسەیان کرد.

 

ئەم پانێڵە کە بە بەشداری چەندین کەس لە ١٧ کیشوەر و وڵاتەوە ڕێکخرا، وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی، ئینگلیزی و ئیسپانی، پانێڵەکە لەلایەن مەلانی ئی بوش، پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی لە کۆلێژی هونەر و زانست و GTA GLOBAL" "TAPESTRY OF ALTERNATIVE بەڕێوەبەرا.

 

"تورکیا لە سەرەتای شۆڕشەوە هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکە"

دوای دەستپێکردنی وتارەکەی مەلانی ئی بوش، ستێرا عەبدۆ، نوێنەری کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەشەی پێدراوە و وتی: لە ناوچەکەدا پێکهاتەکان بە یەکسانی دەژین، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئەو پێکهاتانە، تورکیا لە سەرەتای شۆڕشەوە بەردەوام هێرشیکردە سەر شۆڕشەکەمان، لە کاتی داعشدا، پشتگیریی کرد، کاتێک چەتەکانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکە چڕکردەوە، تورکیا سنوورەکانی خۆی کردەوە بۆ شەڕکردن دژی یەپەگە و یەپەژە، لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە دەوڵەتی تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنێت لە هێرشەکاندا و پیشەنگەکانی شۆڕش دەکاتە ئامانج، ژنانی شۆڕشگێڕ دەکرێنە ئامانج لە کۆبانێ سێ ئەندامی کۆنگرەی ستار شەهید بوون.

 

هێرشی داگیرکەران: تورکیا دەیەوێت گرژییەکان لە ناوچەکەدا دروست بکات

ستێرا عەبدۆ تیشکی خستە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکیا و ڕایگەیاند،ئەوە ڕاست نییە کە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی خۆی چڕتر کردووەتەوە لە پرۆسەیەکدا کە دژی چەتەکانی داعش لە دێرەزۆر ئۆپەراسیۆن هەیە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت سەقامگیری ناوچەکە لاواز بکات و گرژییەکان لەگەڵ ئەم هێرشانەدا دروست بکات، عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨دا بە شێوەیەکی دڕندانە داگیرکرا، لە ساڵی ٢٠١٩، سەرێکانی و گرێ سپی بە هەمان شێوە داگیرکران، ئەمانە بنکەکانی داعش بوون کە ئازادکران، ئەم هێرشانه لەسەر سنوورەکان ئه نجام دەدرێن، لەو هێرشانەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی ئەمە قۆناغی یەکەمی هێرشەکانە و ژێرخانی ناوچەکەش کراوەتە ئامانج، ٢٥٠ هێرش کرایە سەر ١١ ژێرخان، خەڵکی هەرێم بەبێ کارەبا ماونەتەوە، ١٧ بیرە نەوت لیدراوەو گەلی بێ نەوت کردووە، ژیانی خەڵکی ناوچەکە زۆر سەخت دەبێت، هێرش بۆ سەر ناوەندە مەدەنییەکان وەک نەخۆشخانەکان کراوە، ئەم زیانانە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار بوون، ٢٨ ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و ٤٨ هاوڵاتی هەرێمەکە گیانیان لەدەستداوە، تورکیا دەیەوێت ئاژاوە لە ناوچەکەدا دروست بکات.

 

"نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری هەموو ئاڵۆزییەکانە"

ستێرا عەبدۆ ڕایگەیاند، لە هەمان کاتدا هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا و غەززە هەمان شتەو وتی: دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ ماوەیەکی زۆر پلان بۆ دانراوە، شێوازی هێرشەکان بۆ سەر غەززە و ڕۆژئاوا هەمان شێوەیە تورکیا ئێستا ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنێت چونکە چاوی جیهان لەسەر غەززەیە، تورکیا ئیدانەی هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی غەززە دەکات، بەڵام خۆی لە ڕۆژئاوا هەمان شت دەکات، نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری هەموو گرژییەکانە، ئەم نموونەیە بە مەترسیدار دەبیندرێت بۆیە هێرش ئەنجام دەدات، ئامادەین خۆمان بپارێزین، گەل بەرخۆدان دەکەن.

 

"سەرمایەداری تەکنەلۆژیا وەک ئامڕازێک بەکاردەهێنێت"

پاشان باسی ته کنەلۆژیا کرا وەک ئامڕازێکی کۆلۆنیالیزم و شەڕی دژ به تەڤگەری ئازاد، کەن مۆنتینیگرۆ تیشکی خستە سەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە تەکنەلۆژیا دژی کۆمەڵگەکان وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت و پێویستە کاریگەری سەرمایەداری لەسەر ژیانی مرۆڤ کاریگەری لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا هەبێت، ئەو ڕێگایە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەسەر بنەمای دیموکراسییە.

 

لە هیندستانەوە پەیامێکی بۆ ژنانی کورد نارد: لەگەڵتانین

ئەبها بهایا باسی لە هەڵمەتی بانگەشەی بەپەلە و پەرەپێدانی هاوکاری و بەرخۆدان لە دژی جەنگ و توندوتیژی و داگیرکاری کردو وتی: پیرۆزبایی لە ڕێپێوانی ژنانی کورد دەکەم، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژئاوا و دەڵێم ژن، ژیان، ژنان، لەگەڵتانینل هەروەها دەمانەوێت ژیان و ئازادی بۆ ژنانیش بێت، ژنان لە دژی توندوتیژی ڕەگەزی و داگیرکاری تێدەکۆشن، بۆ خاکەکەیان دەجەنگن، نابێت سنوورەکان قبوڵ بکرێن.

 

تەڤگەری ژنان لە ژێر گۆشەگیریدایە : پێویستە پشتیوانی بەهێز بکرێت

ئەبها بهایا ڕایگەیاند کە پێویستە پشتیوانییەکی بەهێز لە سەرانسەری جیهاندا لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری دروست بکرێت و وتی: پێویستە وەک جێگرەوەیەکی ڕووناک هەواڵی فێمینیستی بنیاد بنێین، تێکۆشانی ژنانی کورد ناتوانرێت لە ژێر گۆشەگیریدا بێت، هەموو ئەو تەڤگەرانە لە ژێر گۆشەگیریدان، بۆیە پێویستە هەموومان پێکەوە ستراتیژیەت دروست بکەین، چۆن دەتوانین پشتیوانییەکی بەهێز لە جیهاندا دروست بکەین؟ دەکرێت ئەم گفتوگۆیە بەردەوام بێت و پشتیوانی دروست بکات، پێویستە لە جیهاندا پیشەیەکی ژینگەیی هەبێت کە نابێت لەبیری بکەین چونکە ئیکۆلۆجی داهاتووی ئێمەیە.

 

"بڵاوکردنەوەی بەرخۆدان بە مانای شکاندنی گۆشەگیرییە"

لە کۆتایی پانێڵەکەدا، شەڤین نودەم، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، وتی: پانێڵەکە دەکرێت وەک دەستپێکێک بۆ دروستکردنی پشتیوانییەکی بەهێز ببیندرێت، سوپاسی بەشداریکردنی هەمووان دەکەم، بەرخۆدانمان بەرامبەر جینۆساید و داگیرکاری فراوانتر دەکەین بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و پشتیوانی لە هەموو تەڤگەرە بەرخۆدێرەکانی جیهان دەکەین، هەروەها تیشکی خستە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: بڵاوکردنەوەی بەرخۆدان مانای شکاندنی گۆشەگیرییە، پشتیوانیمان بە مانای ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان دێت.

 

ژن، ژیان، ئازادی لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە: ئەنجامی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەیە

شەڤین نودەم، وتی: ئێستا ژن، ژیان، ئازادی لە هەموو جیهاندا دەبیسترێت، بەڵام ئەمە ئەنجامی خەباتی ٥٠ ساڵەی گەلی کوردە، پێویستە کۆمەڵگە لەسەر بنەمای دیموکراسی و ژینگە پەروەردە بکەین، دوای شۆڕش، هیچ شۆڕشێکی تر نییە. بۆیە پێویستە لە پێناوی ئازادیدا تێبکۆشین و ژیانی ژینگەیی بنیاد بنێین، ئۆجالان دەڵێت "هیوا گرنگترە لە سەرکەوتن" ئێمەش بەردەوام دەبین و دەڵێین "ژن، ژیان، ئازادی".