کۆردیناسیۆنی کەژەکە: پلانی نوێی تەسفیەکردن بەڕێوە دەچێت

کۆردیناسیۆنی کەژەکە، ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک پرۆسەیەکی نوێی قڕکردن و لەناوبردنی لە دژی گەلی کورد دەستپێکردووە، "هێرشەکان لە تورکیا و ئەوروپا بۆ سەر خەباتکاران و شۆڕشگێڕان، هێرشی ناتۆیە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەماهەنگی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر گەلی کوردستان و دامودەزگاکان و چەمکی نوێی هێرشکردنە سەر گەلی کورد بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:

"لە هەموو لایەکی جیهانەوە قەیرانی ئابووری، سیاسی، جڤاکی، ئیکۆلۆژی و سەربازی پەرەیسەندووە، ڕۆژ بە ڕۆژیش لە زیادبووندایە، ئەمەش دەرنجامی وێرانکارانە لەگەڵ خۆیدا دێنێت. ئەم قەیرانەش لە درەنجامەکانی شەڕی سێهەمی جیهانییە، کە لەسەر بناغەیی حساباتی دەسەڵاتداری هێزە هەژموونخوازەکانەوە بەڕێوەدەچێت. ئەم شەڕەی کە لەلایەن سیستەمی فاشیستی، نەژادپەرستی و دوژمنی ژنەوە بەڕیوەدەبرێت، لە بنەمادا بۆ تەسفیەکردنی دۆزی ئازادی گەل و ژنانە. یەکێک لەو جێگانەی کەم ئەمە زۆر بەڕوونی تێیدا دەبینرێت، وڵاتی کوردستانمانە. شەڕیک کە لە لایەن هێزە هەژموونخوازەکانەوە پلانڕێژی بۆکراوە، تەسفیەکردن لەسەر گەلەکەمان و تێکۆشان دەسەپێنێت. لەدژی گەلەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شەپۆلێکی گەورەی هێرشی نوێ ئەنجامدەدرێت. لەم ڕۆژانەدا لە ناو سیاسەتی ناوە و دەرەوەی دەوڵەتی تورکدا گۆڕانکاری جدی پێکهاتووە، گرنگی دەدات بە هێرشکردن لەسەر گەلی کورد. دەوڵەتی تورک لەبەر پێکهێنانی پلانەکانی لەناوبردن کە بە دەیان ساڵە لەسەر تەڤگەری ئازادی کورد دەسەپێنێت تەنگاوبووە، لەگەڵ هێزەکانی گلادیۆی ناتۆدا جارێکی تر ویستێتی ئاستی هێرشەکانی بڵندتر بکاتەوە. بۆیە ئێمە ئەم هێرشانە شەرمەزاردەکەین. لە دژی ئەم هێرشانەی لەنابردن و قڕکرایانە کە لەسەر گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیمان بەڕێوەدەبرێن، وەک تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراتیک و شۆڕشگێڕی بە بەهێزی و مەزنتیەوە بەرەنگاردەبین و ئەم هێرشانە تێک دەدین. با هیچ کەسێک گومانی لەمە نەبێت.

 

ڕوونە ئەم هێرشانە دوابەدوای بەرخۆدانە مێژوویەکانی گەریلایە لە زاپ و چالاکیەکانی ترە، هەروەها لەدوای ٨ی ئادار، نەورۆز و بڕیارداری و خاوەندارییەکانی گەلەکەمانە لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی تورکیا و باکوری کوردستانە، ئەنجام دەدرێت. هێزەکانی هەژموونگەری توشی شڵژان بووە لە بەرامبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی پەکەکە و گەلی کورد. بەوپێیەیی پیلانگێڕی و پلانەکانی لەناوبردن تارادەیەکی زۆر بێکاریگەرکران، هێزەکانی هەژموونخوازی و ناتۆ جارێکی تر کەوتنەوە جوڵە، لە پێناو بەرژەوەندی و مەرامی زیاتر خۆیاندا دەستیان بە پاراستنی ڕژێمی شەڕی تایبەتی ئاکەپە_مەهەپە کردووە و هێرشەکانیان دەستپێکردووە.

 

پلانێکی نوێی تەسفیەکردنە

لەم قۆناغەدا کە دژایەتییەکانی پەکەکە لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا بەردەوامە، داوا لە سەرۆکی فاشیت ئەردۆگان کرا بچێتە ئەمریکا، هەروەها لە دوای ساڵانێکی زۆر سەردانی عێراقیکرد، لەو چوارچێوەیشدا سەرۆککۆماری ئەڵمانیا سەردانی تورکیایی کرد، بە ئەنجام گەیاندنی ئەم هەموو سەردانی و کۆبوونەوە دیبلۆماسیاتیانە لەسەرئاستی نێونەتەوەی و هەرێمی بۆ دژایەتی پەکەکەیە و ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. لەم قۆناغەدا کە دەخوازرێت دووبارە سیاسەتی هەرێمی نەخشەڕێژبکرێتەوە، هیچ کاتێک ڕێگە نادەین تەسفیەکردن ببێتە بەشی گەلی کورد. ئامانجی بنەڕەتی ئەم هێرشانە، تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادیمان و داگیرکردنی خاکی کوردستانە. هێزی هەژموونخوازی نێونەتەوەی تورک و هاوکارە کوردەکانی لەسەر بنەمایی نەخشەڕێژی هەرێمی کۆنسێپتی هێرشەکان بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەرەوەری هەرێمی خۆی، تەسفیەکردنی پەکەکە بە مەرج دەبینێ. سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی خۆی بۆ ئەم ئامانجە بەڕێوەدەبات.

 

هێرشی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی شەرمەزاردەکەین

وەک کەژەکە ئەم هێرشە دژە دیموکراتیکانەی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی شەرمەزاردەکەین، کە هەوڵدەدەن ببنە دەنگ و زمانی ئازاری گەل و تێکۆشانی هەبوونی گەل. جێگەی نەنگییە بەلجیکا بەهاکانی ئازادی چاپەمەنی و مافەکانی مرۆڤ دەکات قوربانی بازارکارییە نەگریسەکانی تورکیا. ئەمە هێرشێکە لەبەرامبەر ئازادی چاپەمەنی گەلەکەمان. لە جێگەیەکی وەک ئەوروپادا کە خۆی وەک قەڵای ماف، یاسا، مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی پێناسەدەکات، ئەم هێرشانەی سەر ناوەندێکی چاپەمەنی کە هەوڵدەدات ببێتە زمانی دۆزی ڕەوای گەلێکی ژێردەستە، لێدان و پەڵەیەکە بەسەر پاراستنی مافی مرۆڤەوە لە ئەوروپادا.

 

قڕکردنی ئەرمەنییەکان

ئەمڕۆ ساڵەوەگەڕی هێرشی دژ بە ئەرمەنییەکانە کە لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥دا پێکهات. جارێکیتر بەتوندی ئەم هێرشانە شەرمەزاردەکەین. هێرشی قڕکردنی جەماوەری لەسەر گەلی کوردیش جۆرێکە لە سیاسەت و هێرشە قڕکارییەکانی دژی گەلی ئەرمەنی. بانگەوازی دەکەین لە بەشەکانی جڤاکی کە لەدژی قڕکردن و کۆمەڵکوژی تێدەکۆشن، لە دژی  قڕکردنەکانی دەوڵەتی تورک کە لەسەر گەلان ئەنجامی دەدات، تێکۆشانیان مەزنتربکەن و ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بەتاڵ بکەنەوە. هەموو ئەو هێزانەی کە بوونەتە هاوکاری ئەم سیاسەتە پیسە، با باشبزانن ناتوانن پاشەڕۆژێک بونیادبنێن، کە بە بەرژەوندی خوازانە و  بەخوێن و قڕکردنی گەلان بەدەستیان هێناوە. نەوەکانیان و مرۆڤایەتیش ئەمە قبوڵ ناکات.

 

بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیکی دەکەین، کە سەرەوەری یاسا لە بەرژەوەندییە پیسەکانی دەوڵەتان، بە باڵاتر دەبین، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن. دیسانەوە بانگەوازی لە هەموو بەشەکانی جڤاکی دەکەین، لە دژی سیاسەتەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن و لەم بابەتەدا زۆرهەستیاربن.