٣٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری سیتەکی سلێمانی سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوىکردەوە، ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٣٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بە خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە گوندى خەمزەى سەر بە شارەدێى سیتەک لە سنوورى سلێمانى کەوتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆى ئاگرەکەوە ٣٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروستى سووتان.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.