"بەرخۆدان لەپێناو گەڕانەوە بۆ عەفرینی ئازاد بەردەوامە"

شیرین حەسەن، کە شایەتی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بوو بۆ سەر عەفرین و بەشداری لە بەرخۆداندا کرد، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی لە بەرخۆدانداو ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامن لە بەرخۆدان بۆ گەڕانەوە بۆ عەفرینی ئازاد.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، لە هەرێمی عەفرین، گەل بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەردەوام بوون لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لەم ڕۆژانەی بەرخۆداندا، ڕۆڵ و ئەرکی ژنان لە دژی ئەم هێرشانە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە، لە دژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک، ژنانی عەفرین بە بەردەوامی و بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە لە شەقامەکان و گۆڕەپانەکاندا بوون، سەرەڕای ئەوەش، زۆرێک لە شاندەکان ڕوویان لە عەفرین کرد وەک قەڵغانی زیندوو بۆ پشتیوانیکردنی بەرخۆدان و هێرشە داگیرکەرەکانیان ئیدانە کرد.

 

شیرین حەسەن، کە شایەتی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوو بۆ سەر عەفرین و بەشداری لە بەرخۆدانی سەردەمدا کرد، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی لە بەرخۆدانداو وتی: بەرخۆدانی سەردەم بە ڕەنگی ژنانەوە ڕازێنرابوو، بەردەوامین لە بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەی عەفرینێکی ئازاد.

 

"عەفرین مۆزایکی گەلان بوو"

لە سەرەتای قسەکانیدا شیرین حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین و داگیرکارییەکانی بەم شێوەیە بوون: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا زۆر جار لە ڕێگەی لێدوانەکانیەوە هەڕەشەی لە عەفرین دەکرد و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا هەڕەشەکانی بۆ سەر عەفرین ئەنجام دا،  بە ٧٢ فڕۆکە هێرشی کرد، شاری عەفرین مۆزایکی گەلان بوو، زۆر دەوڵەمەند بوو بە شارێکی ژنان ناسرابوو، بۆیە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرایە بە ئامانج، لە عەفرین ڕۆڵ و ڕەنگی ژنان لە پێشەوە بوو، بە پێشەنگی خۆبەڕێوەبەری عەفرین، دوای دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە عەفرین، ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا لە کۆمیتەکان و ئەنجومەنەکان هەروەها ڕێکخستنی کۆمەڵگەکەیان. ئەمە لە جیهانیشدا سەلماندی کە عەفرین شارێکی ژنانە.

 

"بەرخۆدانی سەردەم بە ڕەنگی ژنانەوە ڕازێنرایەوە"

شیرین باسی بەرخۆدانی گەلی عەفرین و ژنانی کرد و وتی: بەرخۆدانی سەردەم دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە عەفرین دەنگی دایەوە و ئەم بەرخۆدانە بە پێشەنگایەتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە، ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدان، پاڵەوانێتی، خەبات لە عەفرین ئەنجامدرا، ڕەنگی ژنان سەرنجڕاکێش بوو، بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە کارەکانماندا بە شێوەیەکی ڕێکخراو بووین و ئەرکەکانمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان جێبەجێ کرد، لە بەرخۆدانی سەردەمدا لیژنەی بەرپرسیار پێکهێندرا، گەل پەرۆشییەکی زۆرەوە چوونە سەر شەقامەکان و چالاکی خۆپیشاندانیان ڕێکخست، ڕێپێوانێکی بەکۆمەڵ لە عەفرین ئەنجامدرا و ئەم چالاکییە لەلایەن ژنانی عەفرینەوە بەڕێوەچوو، لە هەموو ناوچەکانی عەفرین گەل لە دژی هێرشەکان بەرەو مەیدانەکان دەڕۆیشتن و هەرگیز نەدەترسان.

 

"گەل بوون بە قەڵغانی زیندوو لە دژی هێرشەکان"

شیرین حەسەن تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی عەفرین و ئاماژەی بەوەکرد بە دروشمی "عەفرین عەفرینە"، گەل بەرەو ئەو شوێنانە ڕۆیشتن کە شەڕ تێیدا بەردەوام بوو چالاکییەکانیان ئەنجام دەدا،  عەفرینییەکان پشتڕاستییان کردەوە بەردەوام دەبن لە بەرخۆدانیان هەتا ئەو کاتەی دڵۆپێک خوێن لە ژیانیاندا دەبێت، بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدان ئەنجامدرا. لەبەر ئەوەی بەرخۆدانی سەردەم لە جیهاندا دەنگی دایەوە، گەلی هەموو ڕۆژئاوا و دەرەوەی وڵات بەرەو عەفرین کۆچیان کرد، هەروەها ئەو شاندانەی کە هاتبوون بە پەرۆشییەوە پێشوازییان لێکرا، وەک قەڵغانی زیندوو، لەگەڵ گەلدا دەجوڵان بۆ ئەو ناوچانەی کە جەنگ تێیدا سەخت بوو.

 

"٨ی ئادار بە ڕەنگی ژنان پیرۆز کرا"

شیرین حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد،  ٨ی ئادار لەکاتی شەڕ و هێرشەکاندا پیرۆزکراو وتی:  لەناو شاندە تایبەتەکانی ژنان کە لە باشووری کوردستان و فەلەستین و لوبنان بوون، ئەو ژنانەی کە چوونە عەفرین ٨ی ئاداریان لەگەڵ ژنانی عەفرین لە بەرخۆداندا پیرۆز کرد. لێرەدا، یەکگرتوویی گەل، بەتایبەت ژنان، لە دژی هێرشەکان دەرکەوت، لەوێ ژنان ڕایانگەیاند کە هیچ کەس ناتوانێت ئیرادەی ژنان بشکێنێت و بەردەوام بوون لە بەرخۆدان، لە عەفرین، دایکان و منداڵان پێکەوە خاکەکەیان دەپاراست، ئەمەش دەرخەری ڕۆحی نیشتمانپەروەرییە.

 

"ژنان لە دژی هێرشەکان چالاکییان ئەنجامداوە"

شیرین حەسەن وتیشی: لەبەرامبەر هەموو هەلومەرجەکانی جەنگدا، ژنان ڕێپێوانێکی بەکۆمەڵیان لە شاری عەفرین ڕێکخست، لەو کاتەدا دەوڵەتی تورکیا لە نزیک شوێنی ڕێپێوانەکە بۆردومانی کرد و هەوڵیدا ترس بخاتە دڵی ژنان و واز لە چالاکییەکانیان بهێنن، بەڵام ئەم ڕێپێوانە نەوەستا و بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بەردەوام بوو، ژنان پەیامی خۆیان نارد کە هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدانەکانیان نابن، واتە ژنان دەڵێن یان دەمرین یان بە ئازادی دەژین، لە بەرخۆدانی عەفریندا،ڕاستی گەلی شۆڕشگێڕ دەرکەوت، بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕەکەوە، خەڵکی گوندەکان عەفرین و لەوێ نیشتەجێ بوون.

 

"بەرخۆدانمان بەردەوامە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، شیرین حەسەن وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، لە ڕۆژانی کۆتایی بەرخۆداندا، جەنگ لە ناوەندی شارەکە توندتر بوو، بۆ ئەوەی بارودۆخی هەڵەبجە لە عەفرین دووبارە نەبێتەوە، ناچار بووین عەفرین بەجێبهێڵین و لە کانتۆنی شەهبا نیشتەجێ بین، جێهێشتنمان بەو مانایە نییە کە ئێمە عەفرینمان بەجێهێشتووە، مانەوەمان لە شەهبا  مسۆگەری گەڕانەوەی عەفرین نیشان دەدات.