٣٣ کاندید بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ماونەتەوەو تەنها دووانیان ژنن
سبەینێ سەرۆک کۆماری عێراق دیاری دەکرێت و لەکۆی ٣٣ کاندید کە ماونەتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە تەنها دوو ژنی تێدایە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی وتەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، کەسێک بۆ پۆستی یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت.
له‌باره‌ى پڕۆسه‌كه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ٥٩ كه‌س كه خۆیان كاندید كردووه ته‌نیا ٣٣ كه‌س مه‌رجه‌كانیان هه‌بووه و ئه‌وانى تر به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجه‌كانه‌وه و به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانى مادده‌ى ٤ له یاسای ژماره ٢٦ی تایبه‌ت به خۆ كاندیدكردن له كێبڕكێیه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه یان خۆیان كشاونه‌ته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنەران له ئێستادا ٣٣ كاندید ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، کە تەنها دوو ژن کاندیدن.
ئاشکرایە کە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕێککەوتنی نێوان هێزە سیاسییەکانە و هەموو کات پیاوێک بۆ ئەو پۆستە دانراوە.