هێزەکانی ڕژێمی ئێران دایکێکی ٧٠ ساڵە و کوڕێکی گەنجیان کوشت

بەهۆی دەستڕێژی هێزەکانی ڕژێمی ئێران دایكێکی ٧٠ ساڵە و کوڕە گەنجەکەی لە شاری داڵاهۆ کوژران.

ناوەندی هەواڵ

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی پلاتفۆرمی یارسان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ئادار، دایکێکی تەمەن ٧٠ ساڵ و کوڕەکەی بەهۆی تەقەی پۆلیس لە شاری دالاهۆی پارێزگای کرماشان کوژران، بەپێی هەواڵەکە، هێزەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی خێزانەکە کردووە و لە ئەنجامدا دایکێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەناوی فرسەت یاری و کوڕەکەی بە ناوی پوریا یاری گیانیان لەدەستدا.

 

ڕووداوی تەقەکردنەکە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لە شاری داڵاهۆ لە ناوچەی "گەردەنەی ملە سڕانە" بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەو خێزانە ئەنجامدراوە، تەرمی دایک و منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهدا لە سەرپێلی زەهاو، تا ئێستاش هۆکاری تەقەکردنەوە نەزانراوە.

 

ت.پ