تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتیی غەززە كوژراون
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ٢٩٨ كەسیش برینداربوون، دەشڵێن، کۆی گشتی قوربانیەکان گەشتووەتە ١٠٨ هەزار و ٨٠ کەس.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی تەندرووستی غەززە دەربارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەززە بەهۆى جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە ژمارەی قوربانیەکانی ناوچەکەمان گەیشتووەتە ١٠٨ هەزار و ٨٠ کەس.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٥ هەزار ٢٩٨ كەسی دیکەش برینداربوون، ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧٧ كەس لە غەزە كوژراون و ١٠٨ـی دیكەش بریندار بوون، جەنگ و کوشتنی هاوڵاتیان بە ناهەق بەردەوامە لە درێژەی هێرشەکانیشدا لە ماوەى بەردەوامی جەنگدا هاوڵاتیان سڤیل، ژنان و منداڵان بوونەتە زەرەرمەندی یەکەم.