کەژەکە: ڕۆژی پاراستنی دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە

کەژەکە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سیخوڕی و چەکی قورس لە بەردەم هەموو جیهان خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، بۆیە ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناوەندی هەواڵ


دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە سات بە سات لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر دەبێت، کۆردیناسۆنی کۆمەڵەی ژنان کوردستان-کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی نوووسراوی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:

“دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە گەلەکەمان لە مەدەنی، ژن، گەنجان و شەڕڤانان کە بۆ خاکەکەیان شەڕ دەکەن بە فڕۆکەی جەنگیی، بێفڕۆکەوان و چەکی قورس بە ئامانج دەگرێت و کۆمەڵکوژیان دەکات، بە دووژمنایەتییەوە هێرشی سەر خاکی گەلانی کورد، عەرەب، ئاشووری، تورکمان و ئەرمەنییەکان دەکات کە لە پێکەوەژیاندان، بە بێباکییەوە بە هێرشەکانی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، بە تایبەت لە تشرین، قەرەقۆزاق، گرێسپی، تلتەمر و کۆبانێ ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات، لە ماوەکانی کۆتاییدا کاروان و ئەمبۆڵانسی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بۆ پاراستنی ئاو، خاک و وزەی خۆیان لە بەرخۆداندان و خەڵکی مەدەنی دەکات بە ئامانج کە لە تشریندا لە بەرخۆداندان، بە دەیان لە گەلەکەمانی کۆمەڵکوژ کرد، دوێنی و ئەمڕۆ گەلەکەمان بە بەرچاوی هەموو ڕای گشتی جیهانییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە بە ئامانج دەگیرێت و شەهید دەکرێن، هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و هیوای چاکبوونەوەی خێر بۆ برینداران دەخوازین، شەهادەت بانگەوازی بەرخۆدانە.

 

کاتی قسەکردن و ڕاڤەکردنی بانگەوازیی تێپەڕ بووە، کات کاتی بەرخۆدان و چالاکیی کاریگەرە، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە هەموو گەلەکەمان و بە تایبەت ژنان بە ڕۆحی ٦-٨ـی تشرینی یەکەمەوە هەموو پێکەوە بە بەبێ دوودڵی بکەونە بەرخۆدانەوە، لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە لە دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

 

دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دووژمنایەتیکردنی گەلی کورددایە و لە دژی هەموو دەستکەوت و بەهاکانی گەلی کورد هێرشێکی کراوە ڕاگەیاندووە، بانگەوازی لە هەموو گەلمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین هەموو پێکەوە ڕووبکەنە تشرین، بانگەوازی لە گەلی باکوورمان دەکەین هەموو جێگەکان و بەتایبەت سەرسنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان، ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، کات کاتی بەرخۆدانی ژن و گەنجانە، ڕەنگە بۆ سبەی درەنگ بێت.

 

بانگەوازیی لە ڕای گشتیی و دۆستان دەکەین بەشداری ئەم بەرخۆدانە بکەن.