داواکارییەک بۆ پرسەی ڕۆژنامەنووسانی جیهان و نازم پێشکەش کرا
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرانە ئامانج، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان داواکارییان ئاڕاستەی ئۆهەدەو ئیهەدە کرد.

مێردین
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەونی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیانیان لەدەستدا، داوای وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان کردووە.
بنەماڵەی جیهان بیلگین و نازم داشتان داواکارییان ئاراستەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "IHD" و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادیخواز "OHD"ی شاری مێردین کردووە و داوای وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان کردووە.
لە چوارچێوەی داواکارییەکەدا، ئیهەدەو ئۆهەدە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بڕیار دەدەن کە تەرمەکان ببەنەوە یاخود نا.