"هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هۆکاری گەڕانەوەی داعشن"
فیدراسیۆنی مافی مرۆڤی سووریا و ٩٨ ڕێکخراوی مرۆیی و مەدەنیی سووریا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە توندی ئیدانە کرد.
ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی مافی مرۆڤی سووریا و ٩٨ دامەزراوە و ڕێکخراوی مافی مرۆیی سووریا راگەیانداراوێکیان بڵاوکردەوە و بە توندی هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیایان دژی خەڵکی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕێکخراوەکان هۆشدارییان داوە لەوەی ئەم هێرشانە مەترسی گەڕانەوەی چەتەکانی داعش زیاتر دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم داواکاریانەی خوارەوە پێشکەش بە ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کران:
* ڕاگرتنی هەموو کردەوەیەکی توندوتیژی و کوشتن لە سووریا و ناوچە کوردنشینەکان.
*هێزەکانی تورکیا و گروپە پەیوەندیدارەکان بەبێ مەرج لە هەموو ناوچەکانی سووریا دبکشێنەوە.
*دیاریکردنی دۆخی ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و گروپە سەر بە دەوڵەتەکانیەوە ڕفێنراون و دەستبەجێ ئازادکردنیان.
* ڕاگرتنی سیاسەتەکانی کۆچی زۆرەملێ و گۆڕینی دیمۆگرافی.
*چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دیموکراسیانە لە چوارچێوەی دەستووری سووریادا.
٭ پەرەپێدانی کولتوری هاوڵاتیبوون و هاوسەنگی و ئاشتی ناوخۆیی بۆ زامنکردنی یەکڕیزی کۆمەڵگەی سووریا.