ماریا ئارسنکۆڤا: بۆ پاراستنی پیاوسالاری هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی ژنان
"هەرگیز ڕێگە نادەین هێرش بکرێتە سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا” بەم قسانە ماریا ئارسنکۆڤا، چالاکوانی مەقەدۆنی دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە هەموو جیهانەوە بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/12/20241216-screenshot-2024-12-16-143005-png278264-image.jpg)
مەقەدۆنیا
شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢، کە بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، هیوایەک بوو بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەو ماوەیەدا ژنان لە ڕێگەی شەڕی داعش و تێکۆشانیان لە دژی سیستمی پیاوسالاری لە هەموو بوارەکاندا دەستکەوتیان بەدەستهێنا.
لە کاتێکدا هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، ژنان لە هەموو جیهانەوە پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی ژنان نیشان دەدەن و ماریا ئارسنکۆڤا، لە شاری سکۆپجە لە مەقەدۆنیا لە ڕێگەی نامەیەکەوە بۆ ئاژانسەکەمان پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی.
لە نامەکەدا هاتووە: شۆڕشی ڕۆژئاوا هیوا بە هەموو جیهان دەبەخشێت، ئەوە ئەو یۆتۆپیایە کە هەموومان لە قووڵایی هەرە نهێنی دڵماندا تامەزرۆیین، قسە و دەسەڵاتمان پێدەبەخشێت بۆ گەڕان بەدوای ڕاستییەکان و ئەمەش وایکردووە ژنان ڕۆڵی سەرکردایەتی سروشتی خۆیان بگرنە ئەستۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە، ئەوانەی هەست بە پەپولەی سروشت دەکەن لە جەستەیاندا، لە پەیوەندی نێوان هەمووان تێدەگەن و دەتوانن داهاتوویەکی ئازادی دروست بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە لە دژی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ئەنجامیانداوە، ئەم هێرشانە ئامانجیان کوشتنی هیوا، نەهێشتنی ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنان، پاراستنی سیستمی پیاوسالارییە، و ژیان بەبێ بەربەستەکانی بقۆزنەوە".
وتیشی: خەبات دەکەین بۆ پشتیوانی لە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرامبەر ئەم بابەتەدا بێدەنگ نابین، لە هەموو جیهانەوە بەرگری لێدەکەین و بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرخۆدان دەکەین.