لە بەدواداچوونەکەی نارین داوای سزای قورس بۆ ٤ کەس کرا
لە تۆمەتبارکردنی سەبارەت بە کوشتنی نارین گوران، سەلیم گوران، یوکسەل گوران، ئەنەس گوران و نەڤزات بەختیار، داوایان لێکرا سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا بسەپێندرێت.

ناوەندی هەواڵ
لە لێکۆڵینەوەکانی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ کە لە ٢١ی ئاب لە گەڕەکی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزان سەر بە ئامەد بێسەروشوێن بوو و دوای ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە، تۆمەتنامەیەک ئامادەکرا.
لەو تۆمەتەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئامەدەوە ئامادەکراوە، تۆمەتبار، مامی نارین، سەلیم گوران، دایکی، یوکسەل گوران و برا گەورەکەی ئەنەس گوران و نەڤزات بەختیار کە تەرمەکەی فڕێداوەتە ناو ڕووباری ئێگەرتووتماز، بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست لە دژی منداڵان" تۆمەتبارکراون و داوای سزای هەتاهەتایییان بۆ کرا".