کۆنفرانسی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" دەستیپێکرد

کۆنفرانسی کۆنگرەی ستار دەربارەی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" بە دروشمی "چارەسەری کێشەکان مسۆگەری ئازادییە" دەستیپێکرد.

حەسەکە

 

کۆنفرانسی کۆنگرەی ستار دەربارەی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" بە دروشمی "چارەسەری کێشەکان مسۆگەری ئازادییە" دەستیپێکردو لە خواردنگەی ماربێلا لە شاری حەسکە لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت، ١٠٠ نوێنەری دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشدارییان کردووە.

 

کۆنفرانسەکە دوای یەک خولەک لە ڕێزگرتن دەستیپێکرد، پاشان ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار وتاری دەستپێکی پێشکەش کردو تیشکی خستەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: بۆ ئەوەی خەڵکی جیهان بە ناسنامەی خۆیانەوە بژین، ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە بەرخۆدانێکی بێهاوتای دژ بە هۆشیاری دەسەڵاتدار بەڕێوەدەبات،  بەردەوامی خەبات و بەرخۆدان دەرئەنجامی سەرکەوتنە، لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانی  ئیمرالی، سەرکەوتنی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست دێت.

 

سیستمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالی

 ڕیحان لۆقۆ تیشکی گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و  وتی: دەوڵەتە هەژموونەکان دەیانەوێت بە گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید، ڕێگری لە فەلسەفەی ئازاد و ئەو ڕووناکییە بکەن کە بە کۆمەڵگەی دەبەخشێت، گۆشەگیری یاسایەکی مرۆیی نییە و بە ئامراز و بیرکردنەوەی دڕندانە دەیسەپێنن،  نایانەوێت بەم شێوەیە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکەن، دەوڵەتە هەژموونەکان زۆر باش دەزانن کە کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکان لەلای ڕێبەر ئاپۆیە.

 

ژنان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سۆسۆلۆژیای ئازادی کۆبوونەوە

 ڕیحان لۆقۆ وتیشی: کۆنفرانسەکەمان هەروەها بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر سۆسۆلۆژیای ئازادی و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش کۆبووەوە، لەم کۆنفرانسەدا پیلانگێڕی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین و بە ڕێکخستن و جێبەجێکردنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانەکان ڕزگارمان دەبێت، کوشتنی ژنان و داگیرکردنی هەرێم و بەتاڵکردنەوەی پیلانەکان بە هاوپشتی و ئیرادە و خۆشەویستی ژنان خاڵی دەبێتەوە.

 

 کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.