"یەکێتی ڕۆشنبیران لە شاری شەهبا نووسینگەی ژنانی کردووەتەوە"

یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا نووسینگەیەکی ژنانی کردەوە بۆ بەهێزکردنی وێژە و هونەری ژنان، لە نووسیگەکەدا پەروەردە بۆ ژنان و منداڵان دابین دەکرێت.

ڕاپەرین بەکر

 

شەهبا- یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی عەفرین - شەهبا یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە دژی سیاسەتی داگیرکاری و شەڕی تایبەت لەسەر وێژە و هونەری کوردی کاردەکات و کۆمەڵگەکەی لە تواندنەوە دەپارێزێت، بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ یەکێتی ڕۆشنبیرانی کانتۆنی عەفرین - شەهبا دامەزرا و نووسینگەیەکی تایبەتی ژنانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە بە مەبەستی پێشخستنی پەرەپێدانی قەڵەمی ژنان.

 

"ژن بوون بە فەرماندە و پێشەنگ و سیاسەتمەدار"

مەدیا عەبدۆ، هاوسەرۆکی دەستەی یەکێتی ڕۆشنبیران، بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان قسەی کرد و وتی: لە کۆمەڵگەی نیۆلیتیکدا ژنان پێشەنگی کۆمەڵگە بوون و بناغەکەیان بەهێز بوو، ژنان منداڵان دەهێنا ، بەرهەمیان دروستکرد و هەموو شتێکی دەوروبەریان چاککردەوە.

 

"ئامانجی سەرەکی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانە"

مەدیا عەبدۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنان بنەمای کۆمەڵگەن، پێویستە ژنان ڕۆشنبیر بن بۆ بنیادنانەوە و گەشەپێدانی کۆمەڵگە، ژنان لە ماوەی بەشداریکردنیان لە بواری فیکریدا بوونی خۆیان سەلماند، هەر بۆیە نووسینگەی ژنان لەناو یەکێتیدا کرایەوە.

 

سەبارەت بە ئامانجەکانی نووسینگەی ژنان لەناو یەکێتی ڕۆشنبیران، مەدیا عەبدۆ وتی: ئامانجی سەرەکی بریتییە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و پەیڕەوکردنی هەموو شتە تایبەتەکانی ناو یەکێتییەکە، لە کۆمەڵگەکانی تردا بینیمان ڕۆشنبیری تەنها بۆ پیاوانە بەڵام لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە شۆڕشی ژنان ناوزەد کرا، ژنان ڕۆڵ و بوونی خۆیان سەلماند بۆ ئەوەی نیشانی هەموو جیهان بدەن کە دەتوانن پێشەنگ بن لە کۆمەڵگەکەیاندا، دوای کردنەوەی نووسینگەی ژنان، پێشکەوتنێک هەبوو، ئێمە چالاکی تایبەتمان ڕێکخست، نموونەی ئەوەش ئەو چالاکییە بوو کە بۆ واژۆکردنی کتێبی ٤ ژنە ڕۆشنبیری سەر بە یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 

" کار لەسەر پەروەردەی منداڵانیش دەکرێت"

مەدیا عەبدۆ ڕایگەیاند کە لە تەنیشت چالاکیی واژۆکردنی پەرتووکەکان  خولی کار بەڕێوەبەرا، لە کۆتایدا وتیشی: یەکێتی کار لەسەر پڕۆژەکانی پەروەردەی منداڵانیش دەکات، بە زمانی کوردی فێری هەڵبەستیان دەکات، ئێوارانی هۆنراوە بەڕێوە دەچن، داوا لە هەموو ژنانی خاوەن کاری هزری دەکەم، لە پێناو بەهێزکردنی ڕۆڵ و متمانە بەخۆبوونیان و پەرەپێدانی خۆیان، بێنە ناو یەکێتیی ڕۆشنبیرانەوە.