دایکانی شەهید کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکان نیشان دا

دایکانی شاری قامیشلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لە سەرتاسەری کوردستان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە و بەرخۆدان و تێکۆشانیان ڕاناگرن، شوێن پێی منداڵەکانیان دەکەون.

پەلین نوپەلدا

 

قامیشلۆ- هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان گەیشتووەتە ئاستی جینۆساید، لە پێناو لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، بە هەموو ئاراستەکاندا هێرش و داگیرکارییەکانیان ئەنجام دەدەن، دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، ئەوانەی لەو هێرشانەدا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت، خەڵکی مەدەنین کە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج.

 

"بە بەرچاوی جیهانەوە هێرش و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت"

خەیریە حەسەن، ئەندامی دەزگای بنەماڵی شەهیدان لە شاری قامیشلۆ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کوردستان شەرمەزار کرد و وتی: دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش و کۆمەڵکوژی لە ڕۆژئاوا و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بە بەر چاوی جیهانەوە ئەنجام دەدات و خەڵکی مەدەنی دەکوژێت، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا کەس دەنگی بەرز ناکاتەوە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەتایبەت لەم هێرشانەدا زۆرترین منداڵ و ژن و هاوڵاتی مەدەنی کە لە شوێنەکانی خۆیان ئاوارە بوون، ئامانجی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیان، نەک هەر لە ڕۆژئاوا، بەڵکو لە باشووری کوردستانیش ڕۆژانە دەبینین کە چۆن بە هاوکاریی پەدەکە هێرش دەکەنە سەر گەل و ئازادیخوازانمان، ڕۆژانە کوردستان بە چەکی کیمیایی بۆردوومان دەکرێت و دانیشتوانی ناوچەکە ئاوارە دەبن و دەکوژرێن.

 

"بە هێرش ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن"

خەیریە حەسەن خەلەف ڕایگەیاند، وەک کورد پێویستیان بە هەڵوێستێکی هاوبەش هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەرەنگاری داگیرکاری ببنەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ بەم هێرشانە دەبینین دەوڵەتی تورکیا چۆن بەرەو لەناوچوون دەڕوات، چونکە ئیتر نازانێت چی بکات و هێرش دەکاتە سەر هەموو کەسێک و هەموو شوێنێک، ئەمەش لاوازی و داڕمانی دەوڵەتی تورکیاش دەردەخات، ئێمە وەک دایکی شەهیدان، وەک گەلی کورد، سەر بۆ داگیرکاری دانانەوێنین، تێکۆشانمان بەهێزتر ناکەین و لە پێناو خۆماندا دەوەستینەوە، ئەوان ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن، بانگەوازی ئێمە ئەوەیە، پێش هەموو شتێک، وەک گەلی کورد، پێویستە کاردانەوەمان هەبێت و هەموو خەڵکی ئازادیخواز، دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

"هەموو ڕۆژێک شاهیدی ئازارێکی زۆر دەبین"

فادیە سلێمان، ئەندامی دەزگای خانەوادەی شەهیدان، باسی لەوەکرد، هەموو ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، نایانەوێت کورد مافەکانی بەدەستبهێنێت، وتیشی: ئازارەکانی دایکانی شەهیدانمان زۆر سەختە، ئێمە شاهیدی ڕووداوی جددی دەبین، ڕۆژانە کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرش دەکرێتە سەر و کۆمەڵکوژ دەکرێت و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەک دەبێتەوە، لە هەر وڵاتێکدا، لە هەر ئایین و بیروباوەڕێکدا، شتێک نییە بە ناوی خاوەنی نەتەوە و نەبینراو بوون. بە هۆی لەشکرکێشی و داگیرکاری و تاڵانی دەوڵەتی تورک هەمیشە لە ناوەڕاستی کۆچ و ستەم و سەختیدا گەورە بووین، ئێستاش دەبینین بە هۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکەوە چەند منداڵ و ژن و پیر لە مافی ژیان بێبەشن و بێ دەست و قاچن، ئەمە لە هیچ یاسا و پێوەرێکی ئەخلاقیدا نییە.

 

"ڕۆژێک دێت گەلی کورد لێپرسینەوە لە خیانەتکاران دەکات"

فادیە سلێمان لە کۆتایدا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی دەستبەرداری بەرخۆدان و خەباتی خۆیان نابن و وتی: ئێمەی کورد دەبینین لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا چۆن دووڕوویی و خیانەتمان لەگەڵ دەکرێت و حیساباتی گڵاوی خۆیان بەسەرماندا بەڕێوەدەبەن، بە تایبەتی دەبینین ئەو دەوڵەتانەی خۆیان نیشان دەدەن کە لەگەڵ ئێمەدان، لە لایەکی ترەوە چۆن پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا دەکەن. ڕۆژێک دێت نە مێژوو و نە گەلی کورد ئەم خیانەتە قبوڵ ناکات، ئێمە وەک دایکی شەهیدان نە پیلانگێڕی و نە داگیرکاری قبوڵ ناکەین، هەموو منداڵەکانمان دەکەینە قوربانی بۆ ئەم نیشتمانە. تا کۆتاییش شوێن حەقیقەت دەکەوین و دەستبەرداری بەرخۆدان و تێکۆشان نابین و بە شوێنپێی شەهیداندا دەڕۆین.