ئەفغانستان؛ داواکاری نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێت تا تاڵیبان یاسای ئەخلاق هەڵبوەشێنێتەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش داوایان لە تاڵیبان کرد بە خێرایی هەموو ئەو سیاسەت و پراکتیزانە پێچەوانە بکاتەوە، کە سوود وەرگرتن لە مافە مرۆییەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکانی ژنان سنووردار دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوانزە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی پازدەهەمی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامیدان بە گۆشەگیریی سەر ژنانیان لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە شەرمەزار کرد و نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە یاسای نوێی ئەخلاقی کە سەپاندنی یەکگرتنەوەی وڵات لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا تێکدەدات.

 

دوێنێ بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا "نیگەرانی قووڵی خۆیان سەبارەت بە یاسای ئەخلاقی تاڵیبان دەربڕی"، لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن ئیکوادۆر، فەرەنسا، گویانا، ژاپۆن، ماڵتا، مۆزەمبیق، کۆریای باشوور، سیرالیۆن، سلۆڤینیا، سویسرا، شانشینی یەکگرتوو و ئەمریکا واژۆ کراوە و بۆ ڕۆژنامەنووسان خرایەڕوو، تیایدا هاتووە: "جەخت لەوە دەکەینەوە کردەوەکانی لەم جۆرە لەلایەن تاڵیبانەوە تەنها هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆدا تێکدەدات".

 

لە بەیاننامەکەدا ئیدانەی "بەردەوامی هەڵاواردنی سیستماتیکی تاڵیبان لەسەر بنەمای ڕەگەز و چەوساندنەوەی ژنان و کچان" کراوە و داوا لە تاڵیبان کرداوە "بەخێرایی هەموو ئەو سیاسەت و پراکتیکانە هەڵبوەشێننەوە" کە مافەکانی ژنان سنووردار دەکەن.

 

ئەو یاسایەی کە لەم دواییانەدا لە لایەن حکومەتی تاڵیبانەوە دەرچووە، زۆر لایەنی ژیانی ئەفغانستان ڕێکدەخات، ئەو یاسایە کە نیگەرانییەکی زۆری لای زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دروست کردووە، بە تایبەتی لە دەرەوەی ماڵەکانیان دەنگیان بە ژنان قەدەغە کردووە و داوایان لێدەکات بە تەواوی جەستە و دەموچاویان دابپۆشن ئەگەر ناچار بن بچنە دەرەوە.