کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە
کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی دووەمدا بە پانێڵی "جینۆسایدی کۆمەڵایەتی، جینۆسایدی ژنان و جینۆسایدی ئیکۆلۆژی" بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
کۆنفرانسی ئاشتی و دیالۆگ و دیموکراسی دوێنێ لە هۆتێل مێرکور لە بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداریی زۆرێک لە ڕۆشنبیران، نووسەران، ئەکادیمیستەکان، ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی کورد لە ئەوروپا، ئەکادیمیستەکان، ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی تورکیا دەستیپێکرد و بە ناونیشانی 'جینۆسایدی کۆمەڵایەتی، جینۆسایدی ژنان و لەناوبردنی ئیکۆلۆژی' لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
پانێڵەکەدا کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس ئێرتوغرول ماڤی و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ژنۆلۆژی ئەلیف کایا پێشکەشکرا، د. لەتیف ئاکیوز و ئەندامی تەڤگەری ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا نەجمەتین تورک ئاماژەیان بە پرسە گرنگەکان کرد.
ژن لە نەبوونەوە سەریهەڵدایەوە
ئەلیف کایا لەسەرەتادا قسەی کرد و سەرنجی بۆ پرسی جینۆسایدی ژنان ڕاکێشا و وتی: جینۆسایدی ژنان پرسێکە کە ماوەیەکی زۆرە پێناسەی بۆ نەکراوە و هەر بۆیە بووەتە جێندەر، بە تایبەتی ئەم پرۆسەیە خراپترین کاریگەری لەسەر ژنانی کورد هەیە، سیاسەتە پاوانخوازەکان لە تورکیا فشارەکانی سەر ڕۆشنبیران و ژنانی زیاتر کردووە.
بە هێنانەوەی نموونەی مێژوویی، نیشانی دا کە چۆن جەستەی ژن وەک ئامرازێک لە شەڕدا بەکاردەهێنرێت و وتی: ئەو ڕووداوانەی لە دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ و لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ گەریلا ئەکین وان ئەنجامدرا، نیشانی دەدات چۆن جەستەی ژنێک بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ترس و قووڵکردنەوەی بیری جینۆساید.
لەناوبردنی ئیکۆلۆژی و کولتوور
نەجمەتین تورک، ئەندامی تەڤگەری ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، لەناوبردنی ئیکۆسیستەم هێرشێکە بۆ سەر بوونی کولتووری گەلی کورد و وتی: سیاسەتی دەوڵەتانی ستەمکار لە کوردستان بۆ لەناوبردنی ئیکۆسیستەم وەکو ئامرازێک بۆ جینۆسایدی کولتووری، پرۆژەی گاپ و پڕۆژەی بەنداو تەنها لە ناوبردنی سروشت نییە، بەڵکو هێرشکردنە سەر کولتوور و ژیانی گەلە، پێویستە لەناوبردنی ئیکۆلۆژی وەک تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی قبوڵ بکرێت، ئەمە تەنها وێرانکردنی ژینگە نییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری ناوچەکە تێکدەدات.
"کۆچکردن لەناوبردنی هۆشی کۆمەڵگەیە"
د. لەتیف ئاکیوز سەرنجی بۆ کاریگەرییەکانی کۆچ لە تورکیاوە بۆسەر کۆمەڵگە ڕاکێشا و وتی: ئەو سیاسەتە پاوانخوازانەی کە لە دوای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، زۆرێک لە ڕۆشنبیرانی وەک ئەکادیمیەکانی ئاشتی ناچار کرد کۆچ بکەن، ئەم دۆخە تەنیا کۆچێکی کەسی نییە، بە واتای لەناوبردنی عەقڵی کۆمەڵایەتی و کولتووریش دێت، پرۆسەیە دەتواندرێت بە 'جینۆسایدی کۆمەڵایەتی' پێناسە بکرێت، دیپۆرتکردنەوەی ئەکادیمی و ڕۆشنبیران بۆ لەناوبردنی مێژوو و زانیارییە کۆمەڵایەتییەکانە.