بەشێوەیەکی کاتی شەڕ لە غەززە بۆ کوتانی منداڵان ڕادەگیرێت

دوای ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانی لە غەززە دەستنیشان کرد، لە ١ی ئەیلوولەوە پشوویەک دەدرێتە ململانێکان بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی کوتانی منداڵان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەهۆی ئەوەی دوای ٢٥ ساڵ حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵانی لە فەلەستین دەستنیشانکرد، لەو پێناوەشدا لە ١ی ئەیلەولەوە شەڕەکان بەشێوەیەکی بەشەکی شەڕ دەوەستێت و پڕۆسەی کوتانی منداڵان دەستپێدەکات.

 

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە خاکی فەلەستین، ڕیک پیپەرکۆرن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو 'دەستێوەردانی مرۆیی'ەی کە لەپێناو پاراستنی منداڵاندا بەڕێوە دەچێت، بە شێوەیەکی وەرزی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ، لە ٣ ناوچەی غەززەدا جێبەجێ دەکرێت.

 

ناوبەینێک دەدرێت بە ململانێکان

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، یەکەمین هەڵمەتی کوتان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە ١ی ئەیلوول لە ناوەندی غەززەوە دەستپێدەکات و لە باشوور و باکووری غەززە بەردەوام دەبێت، لەو ناوچانەی کە دەرزی لێدەدرێن، بڕیارە هەموو ڕۆژێک پشوویەکی ٨ یان ٩ کاتژمێر بدرێت بە پێکدادانەکان، هەروەها بۆ ٦١٤ هەزار منداڵی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ لە هەرێم، کوتانی ئیفلیجی منداڵان دووجار ئەنجام دەدرێت.

 

ئیسرائیل لەسەر هەندێک بوار ڕازی بوو

وەلید کیلانی، ئەفسەری ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان ڕایگەیاند، ئیدارەی ئیسرائیل ڕازی نەبووە شەڕ لە تەواوی کەرتی غەززە لە پێناو کوتانی ئیفلیجی منداڵان ڕابگرێت، تەنها ڕازی بووە شەڕ لە هەندێک ناوچەی دیاریکراو ڕابگیرێت، وەلید کیلانی ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمە بۆ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرت کراوە و ڕایگەیاند کە حەماس ئەم پێشنیازەی قبوڵ کردووە.