دوو منداڵی کچ لە بەغدا دەستدرێژییان کراوەتە سەر
تۆڕی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەی حەی تاریقی بەغدا دوو کەسی دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی کچ، کە تەمەنیان ٥ ساڵە.
ناوەندی هەواڵ
تۆڕی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی ئاب، پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەی حەی تاریقی بەغدا دوو کەسی دەستگیرکردووە کە یەکێکیان تەمەنی ٤٨ ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنى ٢٤ ساڵە، تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی کچی تەمەن ٥ ساڵ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق هەمووارێکیان بۆ یاسای باری کەسی پێشکەشکردووە، کە مافی دایەنیکردن لە دایک دەسەنێتەوە، هەروەها ڕێگە بە هاوسەرگیریپێکردنی منداڵانی تەمەن ٩ ساڵ دەدات.
لە بەرامبەر ئەگەری هەمواری یاسای باری کەسی، کاردانەوە دروست بووەو یاساناسان و چالاکوانانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو یاسایە پێشێلی مافی ژن و منداڵانە و کۆمەڵگەش بەرەو لێکترازان و زیادبوونی توندوتیژیی تێیدا دەبات.