له هەڵەبجە ژنێكی تر بوو به به‌ڕێوه‌به‌ر
لە مەراسیمێکدا بە بەشداری یەکە ئیدارییەکانی شاری هەڵەبجە، ژنێک بوو بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری هه‌ڵه‌بجه.

هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا دڵنیا فاروق ئیبراهیم، پزیشكی ڤێرتێنەری لە شاری هەڵەبجە بوو بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری شاری هەڵەبجە.
له‌و باره‌یه‌وه دڵنیا فاروق وتی: سوپاسی هه‌ریەک لە قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم، هیواخوازم له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا بم كه پێم به‌خشراوه، من پێشتر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان و به‌رپرسی به‌شی هۆبه‌ی كوشتارگه بووم، له ئێستاشدا بووم به به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری شارەکە.
سه‌باره‌ت به سنووری كاركردنی ئه‌م بهڕێوهبهرایەتییە، دڵنیا فاروق وتی: سنووری كاركردنم له هەڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌ورامانه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانە و ئه‌ركه‌كانی قورسه و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر پاراستنی هاوڵاتیان له نه‌خۆشییه‌كان.