هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم: فێستیڤاڵەکەمان گوزارشت لە گەڕانەوەی خود دەکات
سبەینێ ٢٢ەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و سروشت مونزور دەست پێدەکات، بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم، ئاماژەی بەوەدا کە فێستیڤاڵەکە بە "گەڕانەوە بۆ خودی مرۆڤ" پێناسە دەکرێت.
مەدینە مەمەدئۆغڵو
دەرسیم- ٢٢ەمین، فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و سروشت بە دروشمی "ڕێگە نادەین سووکایەتی بە سروشت و ئیرادەمان بکرێت" سبەینێ لە دەرسیم دەست پێدەکات و لە نێوان بەروارەکانی ٢٥-٢٨ بەردەوام دەبێت، لە ئامادەکردنی بەرنامەی فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٤٠ دامەزراوە بەشداری دەکەن، کۆنسێرت و پانێڵ و چەندین چالاکی بەڕێوەدەچێت.
بابەتەکانی پەیوەست بە ئاین، زمانی دایکی، پرسی ژنان، سیاسەتی دیموکراسی، ژنۆلۆژی و چەندین بابەتی دیکە لە پانێڵ و سیمینارەکاندا گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت، ژنان لە دووهەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەن، جگە لەوەش ڕێپێوانی 'من ئیرادەی خۆم دەپارێزم' دژی دانانی قەیوم بەڕێوە دەچێت، لە فێستیڤاڵەکە بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، هۆنەر، نووسەران و نوێنەری ئیمان بەشداری تێدا دەکەن.
"ئەم فێستیڤاڵە گەڕانەوەیە بۆ ڕەسەنایەتیمان"
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم، کە سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند کە ئەم فێستیڤاڵە بە بەرنامەکانی، سەرنج بۆ شەڕی تایبەت ڕادەکێشێت، ڕوونیکردەوە کە بەرنامەیەکیان بۆ داینامیکی خۆجێیی شارەکە ئامادە کردووە کە تێیدا ژنان و گەنجان و منداڵان و هەمووان چالاکیی خۆیان دەدۆزنەوە و داوای لە هەموو خەڵک کرد بەشداری بەرنامەی فێستیڤاڵەکە بکەن.
هەروەها سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە وتی: فێستیڤاڵەکە لە ئامانجەکەی دەرهێنراوە بە هەندێک دەستێوەردان لەژێر ناوی گەشتیاری، هەرچەندە لیژنەی ڕێکخەر توێژینەوەیەکی دژی سیاسەتی گەندەڵی و ئاسمیلەکردن ئەنجامداوە، بەڵام جارجارە تووشی ئەم کێشانە بووە، بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی دەرسیم بەرنامەی فێستیڤاڵەکەمان ئامادە کرد، ئامانجی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و سروشتی مونزور بە پێی مانای خۆی بەڕێوەبچێت ئەمە کێشە و خەمی هەموومان بوو، دەرسیم یەکێکە لەو ناوچانەی کە زیاتر هەست بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەکرێت تیایدا.
"لە حوکمڕانی و ئاسمیلەکردن بوەستن"
بیرسەن ئۆرهان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ڕێگری لەم سیاسەتە ئاسمیلەکردنانە بکرێت و هەم ئاین و هەم زمان بە زیندوویی بمێنێتەوە، بەرنامەیەکی فێستیڤاڵیان ئامادە کردووە و وتی: بەرنامەیەکمان بە فەلسەفەی گەڕانەوە بۆ ناسنامەی خۆمان دروست کردووە لە بەرنامەی ٤ ڕۆژەدا چەندین پانێڵمان دەبێت، ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان دژی پارێزگارەکان دەخەینەڕوو، لە فێستیڤاڵەکەدا وەک لە هەموو بوارێکدا نیشانی دەدەین کە ئەم پارێزگارە ٣ ساڵە قبوڵ ناکەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ پاراستنی ئەم ئیرادەیە، بانگهێشتی هەموو جەماوەر دەکەین بۆ ئەم ڕێپێوانە لەگەڵ پلاتفۆرمی ژنانی شار ڕێپێوان و چالاکییەکان ڕێکدەخەین.
"ئەو شوێنانەی داواکراون بەهۆی 'چاککردنەوە' وەرنەگیراون".
بیرسەن ئۆرهان، ئاماژەی بەوەشکرد هەموو دامودەزگا فەرمییەکان بۆ ئەو فێستیڤاڵە بەکارهێندراون، بەڵام زۆرێک لە داواکارییەکانیان بۆ فێستیڤاڵی ماتۆڕسکیل ڕەتکراونەتەوە، داواکارییەکان بۆ بەکارهێنانی یاریگای ئەتاتورک و باخچەی مۆزەخانە لە شارەکەدا لەلایەن دامەزراوەکانەوە بە پاساوی "چاکردنەوە" ڕەتکراونەتەوە و ڕایگەیاندووە، بەشەناوخۆیی خوێندکاران لە شارەکەدا بە پارەیەکی دیاریکراو بۆ فێستیڤاڵەکە تەرخانکراوە، وتی: ئەو کەسانەی بەشداری ئەم فێستیڤاڵە دەکەن خەڵکی ئەم شارەن، ئێمە ڕێوشوێنی جیاکاری بۆ ئەو فێستیڤاڵە قبوڵ ناکەین کە ٢٢ ساڵە بەردەوامە، بانگهێشتی هەموو خەڵک دەکەین بۆ فێستیڤاڵەکە کە چوار ڕۆژ دەخایەنێت پێویستە گەلەکەمان بەشداری فێستیڤاڵەکە بکات بۆ ئەوەی لە هەموو بوارێکەوە شتێک ببینێت و بۆچوونی خۆی بڵێت، ئەوەی زۆر پێویستمانە هاوکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانمانە بەم شێوەیە.