یەکێتی ژنانی گەنج کۆنگرەی پێنجەمی خۆی ئەنجامدا

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ژنانی گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا بە دروشمی "بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێبەر ئازاد دەبێت" لە حەسەکە بەڕێوەچوو.

حەسەکە

 

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ژنانی گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا بە دروشمی "بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ڕێبەر ئازاد دەبێت" لە حەسەکە بەڕێوەچوو، لەو کۆنگرەیەدا ٥٠٠ نوێنەری ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج و نوێنەران و ڕێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان کرد.

 

کۆنگرە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، نادیە یوسف ئەندامی نوسینگەی ژنانی گەنجی ئەنجومەنی گەنجانی سووریا،  پێنجەمین کۆنگرەی بەڕێوەبردو وتی: تەڤگەرو هێزێکمان هەیە بۆ هیوا و ڕزگارکردنی خەڵک لە پلانەکانی جینۆساید و قڕکردن، شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دەستیپێکرد، مێژوویەکی ٥٠ ساڵەی هەیە، وەک ژنانی گەنج پێویستە لەم کۆنگرەیەدا پرسیار لە خۆمان بکەین و باس لەوە بکەین کە تا چەند بە پێی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ خۆمان ڕێکخستووە، پێویستە زیاتر خۆمان لە هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا ڕێکبخەین، بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە لەسەر هێڵی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ دەسکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین، بۆیە لەم کۆنگرەیەدا باس لە دوو خاڵی گرنگ دەکەین، ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنانی گەنج لەسەر هێڵی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ.

 

لە درێژەی بەرنامەی کۆنفڕانسەکەدا، بۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنانی گەنج وەک سینەفزیۆنێک بیندرا، جگە لەوەش گفتوگۆیەک لەسەر بارودۆخی سیاسی و ڕێکخستن و دۆخی ژنانی گەنج بەڕێوەچوو، دوای ئەوە سیستمی ناوخۆ خوێندرایەوە.

 

دوای ئەو گفتوگۆیانەی لە کۆنگرەدا ئەنجامدرا، پلانی کارکردن بۆ ماوەی دوو ساڵ دیاریکرا، کۆنگرە بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یەکێتی ژنانی گەنج کە لە ٣٥ کەس پێکهاتبوو کۆتایی هات.