بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا نزیکەی ٤٠ دۆنم بەروبوومی سووتاند

بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاگر لە بەروبوومی کشتوکاڵی هەرسێ گوندی بەرکی، گوهەرزی و گرگاشێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆردوومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان درێژەی هەیە، بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاگر لە بەروبوومی کشتوکاڵی هەرسێ گوندی بەرکی، گوهەرزی و گرگاشێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆک کەوتووەتەوە.

 

وەک هاوڵاتییانی گوندەکانیش دەڵێن، نزیکەی ٣٠ بۆ ٤٠ دۆنم بەربوومیان سووتاوە، هاوکات کۆمەڵێک زیانی دیکە بە موڵک و ماڵیان گەشتووە، لەوانەش سووتانی کەرەستە کشتووکاڵییەکانیان.

 

باسیان لەوەشکرد، سەرچاوەکانی ئاودێری گوندەکان زیانیان بەرکەوتووە، جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی تورک ١٦٢ گوندی لە پارێزگای دهۆک بە خەڵک چۆڵکردووە و ڕۆژانە بۆردوومانی چیای گارە و مەتینا لە سنووری شارۆچکەى ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکات.