کەشتییەک لە کۆنگۆ نوقم بوو و ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرۆکی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ڕایگەیاند، بەهۆی نقومبوونی کەشتییەک لە ویلایەتی مای ندۆمبێ، کە ٢٧١ سەرنشینی هەڵگرتبوو، ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ڕایگەیاند لەسەر ڕووباری کیوا لە شاری مای ندۆمبی کۆمارەکە کەشتییەک نقومبووە و بەهۆیەوە ٨٠ کەسی گیانیان لەدەستداوە، هۆکاری نقومبوونەکەشی بۆ لەکارکەوتنی بزوێنەری کەشتییەکە گەڕاندەوە.

 

داتا نوێیەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە لەلایەن فێلیکس تشیسێکێدی سەرۆکی کۆنگۆوە دراوە، ئەوەیە کە کەشتییەکە لە شارۆچکەی موشیەوە بەرەو شارۆچکەی لێبیدا لەسەر ڕووباری کیوا ڕۆشتووە، بەر کەنار دەریا کەوتووە و بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەرەکەوە نوقم بووە،  ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی ٨٦ کەس کە لە ڕووداوەکە بێسەروشوێن بوون بەردەوامە و نزیکەی ١٠٠ کەسیش ڕزگار کراون.