ئاگر نەورۆز لە باڵەکایەتی کرایەوە
لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ بە بەشداری توێژە جیاوازەكانی شارۆچكەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگری نەورۆز كرایەوەو هاوڵاتیان نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە یادی نەورۆزی باڵەكایەتی توێژە جیاجیاكانی سنوورەكە وێڕای كردنەوەی ئاگرو پیرۆزكردنی یادەكە هاوكات بە جل و بەرگی كوردی كۆبوونەوەو ئاهەنگیان گێڕا، هەروەها هیوایان خواست کە ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی یەکڕیزی کورد و چارەسەرکردنى سەرجەم قەیران و کێشەکانى هەرێم بەتایبەتى و گەلی کورد بە گشتیی.
بە پێویستیان زانی سەرجەم لایەنەکان یەک هەڵوێست و یەکدەنگ بن بەرامبەر داگیرکەران.