"پەیامی نەورۆزمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ی پیرۆزکردو وتی: پێکەوە دەچینە ناوچەکانی نەورۆز و پەیامی خۆمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەگەیەنین و کۆتایی بە گۆشەگیری و داگیرکاری دوژمن دەهێنین.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ-نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر بۆ پرسی کورد" پێشوازی لێدەکرێت، ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار لەبارەی نەورۆزی ئازادی لە ساڵی ٢٠٢٤ وتی: بە ئامانجی بەهێزکردنی خەباتی ئازادی و بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەین.

 

"داواکاریمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"

ڕیحان لۆقۆ، کە بە شێوەیەکی سەرەکی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ی پیرۆزکردو وتی: لە ساڵی ٢٠٢٤دا، نەورۆز بە جۆش و خرۆشی ٨ی ئادارەوە ، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن هەزاران ژن لە هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، تورکمان، چەرکەزییەکان، سریانییەکان و ئێزیدییەکانەوە پیرۆزکرا و پەیامی ئازادی جەستەییان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن هەزاران ژنەوە نوێ دەکەینەوە و پەیامی خۆمان بۆ نەورۆز دووپات دەکەینەوە کە ئەمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

 

هێرش بۆ سەر نەتەوەی دیموکراتیک

ڕیحان لۆقۆ تیشکی خستە سەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: زیاتر لە ٢٥ ساڵە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەی جیاواز بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆ هەموو شەش مانگ جارێک بە هۆکاری جۆراوجۆر سزا دەدرێت، ئامانجی دەسەڵاتداران ئەوەیە کە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ نەتەوەی دیموکراتیک و یەکسانیی گەلان لە سەرتاسەری جیهاندا کە بووەتە نمونەیەک پێکنەیەت، ئەمڕۆ ئەم سیستمە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پیشەنگایەتی ژنان و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسان و ژینگەیی دامەزراوە، بە پێشەنگایەتی ژنان، سیستمێکی کۆنفیدراڵی و دیموکراسی دروست دەکرێت، ئەم سیستمە فراوان دەبێت و دەبێتە ئیلهامێک بۆ هەموو جیهان، لەبەر ئەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خەباتمان، ئاستی هێرشەکان دژ بە دەستکەوتەکانی شۆڕش لەسەر پارادایمی نەتەوەیەکی دیموکراتیک و ئەندازیاری ئەم پارادایمانە زیاد دەکات، هەروەها دەیانەوێت فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تەسک و بچووک بکەنەوە، بۆیە بە شێوەیەکی بەهێز هێرش دەکەنە سەر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک.

 

"ئامانجی هێرشەکان قڕکردنی گەلی کوردە"

ڕیحان لۆقۆ لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەموو لایەنەکانی کوردستان و ئامانجی ئەو هێرشانە وتی: دەوڵەتی تورکیا بەردەوام فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر هەرێمەکانماندا دەفڕێنێت و منداڵان و خێزانەکان و نیشتمانپەروەران دەکاتە ئامانج و ژێرخانی کۆمەڵگە و پیشەنگەکانی ئەم شۆڕشە دەکاتە ئامانج، هەزاران کەس بێ کارەبا و ئاو ماونەتەوە، سەرەڕای هێرشەکان خۆبەڕێوەبەری بەپێی دەرفەتەکانی خۆی خزمەتی گەل دەکات کە نموونەیەکە لە خۆبەڕێوەبردن، خۆبەڕێوەبەری خەباتێکی مێژوویی بۆ کۆمەڵگە دەکات، ئامانجی دوژمن ئەوەیە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لە لایەکی دیکەوە گرانتر بکات بۆ هێرشکردنە سەر هەموو لایەنەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تەواوکردنی هێرشە جینۆسایدییەکانیان، هەموو پێکهاتەکان دەزانن ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنی گەلی کوردە.

 

"بە ڕۆحی شەهیدان پێشوازی لە نەورۆز دەکرێت"

ڕیحان لۆقۆ ڕایگەیاند، ئاستی خەبات و بەرخۆدان بە ڕۆحی پاکڕەوانی ئازادی بەرز دەکەنەوە و وتی: لە دژی هەموو سیاسەتەکانی جینۆساید و گۆشەگیری و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، خەبات و بەرخۆدان بە ڕۆحی ڕەهشان و زەکییە ئەلکان و مەزڵوم دۆغان و هەزاران شەهید زیاد دەکەین، شەهیدەکانمان هەمیشە خەباتێکی گەورەیان کردووە بۆ ژیانێکی ئاشتییانە بۆ پاراستنی ناسنامەی گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازاد و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک، نەورۆزی ٢٠٢٤بە ڕۆحی شەهیدەکانمان پیرۆز دەکەین.

 

"بە خۆڕێکخستن لە ناوچەکانی نەورۆز دەبین"

ڕحیان لۆقۆ ڕایگەیاند، پەیامەکەیان لە نەورۆزی ٢٠٢٤ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو و لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: وەک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٧ ناوەندی کانتۆنی جزیرە نەورۆز پیرۆز دەکەین و بە ڕۆحی بەرخۆدان ئاهەنگ دەگێڕین، کە ١١ ساڵە لە دژی هەموو شێوەکانی هۆشیاری داگیرکاری بەرخۆدان کراوە، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنان و دایکان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ئازادیخوازان ئەوەیە کە پێکەوە بچنە ناوچەکانی نەورۆز و ئاگر لە ساڵی ٢٠٢٤ بکەنەوە و پەیامی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و داگیرکاری دوژمن، هەروەها هێز و ڕێکخستنمان لە ناوچەکانی نەورۆزدا نوێ دەکەینەوە.