بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕەزایەتییەکانەوە وێنەگرێکی ئاژانسی ئێرنا دوورخرایەوە

حەنا خەلج، وێنەگری ئاژانسی هەواڵی ئێرانی-ئێرنا، دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی ناڕەزایەتییەکان لە کارەکەی دوورخرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١٢ی ئادار حەنا خەلج، وێنەگری ئاژانسی هەواڵی ئێران-ئێرنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیویەتی، دوورخستنەوەی لە کارەکەی ڕاگەیاند.

 

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە ١٠ی شوبات، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار مێهرداد بازاڕباش، هاوکات لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئەنجومەنی شورا، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بزوتنەوەی نیشتیمانی نیشتەجێبوون لە گوندی “ڕەشتقون” لە شاری قەزوین کرد و خەڵکی گوندەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە "دەستخستنی نایاسایی" لەسەر لەوەڕگە و زەوییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە.

 

حەنا خەلج، کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بۆ وێنەگرتنی ئەم مەراسیمە ڕەوانەی گوندەکە کراوە، دوای ڕۆژێک وێنەیەکی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتووانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "پڕۆژەی بزووتنەوەی نیشتیمانی نیشتەجێبوون دوێنێ لە گوندەکەدا دەستیپێکرد، لە کاتێکدا وەزیر و پارێزگار و دوو ئەندامی پەرلەمان ئامادە بوون، خەڵک بە یەک دەنگەوە دروشمی 'تەنانەت ئەگەر پڕۆژەکەش بکرێتەوە ڕازی نابین'یان وتەوە، بەڵام دەنگی خەڵک کە مەترێک لە بەرپرسەکانەوە دووربوو، گوێی لێنەگیرا".، بەڵام دەنگی خەڵک نەیتوانی مەترێک لە بەرپرسەکانەوە دوورە گوێی لێ بگیرێت.

 

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم چیرۆکە، وێنەگر حەنا خەلج بانگهێشتی دامودەزگا دادوەرییە ئەمنییەکان کرا و لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی ئێرنا لە کارەکەی دووری خستەوە.