٩٧%ی ژنان تووشی توندوتیژی هاوسەرگیری بوون

ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران بۆ ساڵی ڕابردوو دەری خستووە کە ڕێژەی توندوتیژی هاوسەرگیری بەرامبەر بە ژنان گەیشتووەتە ٩٧%.

ناوەندی هەواڵ

 

لەم ساڵانەی دواییدا، تاوانەکانی دژ بە ژنان لە هەموو ئاستەکاندا زیادی کردووە، لە توندوتیژیەوە بۆ کوشتن، دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و منداڵان.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٣،  ٧١ هەزار کەس ڕاپۆرتی توندوتیژییان داوە و ٩٧%ی ئەو ژمارەیە ئەو ژنانە بوون کە ڕووبەڕووی توندوتیژی هاوسەرگیری بوونەتەوە.

 

داتاکانی ناوەندەکە ئاشکرایکردووە، ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ساڵی ڕابردوودا کەمیکردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٦دا، لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٦١ هەزارو ٧٢٩ حاڵەت تۆمارکراوە لەو حاڵەتانەدا ٧٧ هەزارو ٥٩ حاڵەت ئەو ژنانە بوون کە ڕووبەڕووی توندوتیژی هاوسەرگیری بوونەتەوە.