لە شاری فینی هورموزگان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە ڕوویدا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری فین لە پارێزگای هورموزگانی لە قوڵایی ٢١ کیلۆمەترەوە هەژاند.

ناوەندی هەواڵ

 

 کاتژمێر ١١:٠٤ی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر، شاری فینی لە پارێزگای هورموزگان بە قوڵایی ٢١ کیلۆمەتر هەژاند.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای هورموزگان، بە ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ٢ تیمی هەڵسەنگێنەر و هێزی فریاکەوتن بۆ شارەکە نێدراوە و فریاکەوتن و مانگی سووریش لە ئامادەباشی تەواودان و ڕێوشوێنی گونجاو دەگیرێتە بەر لە کاتی پێویستدا.

 

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر بڕی ئەگەری زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.