دەوڵەتی تورک ئەشکەوتی حەسارای لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد

بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی ئەشكەوتی حەسارای لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری ئامێدی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی هەوڵە داگیرکارییەکان و هیرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی شوبات، دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئەشکەوتى حەسارای لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان فڕۆکە بە بەردەوامى بەسەر ئاسمانى سگێرێ لە ناوچەکانى نهێلی باڵا و چیای مەتینا دەسوڕێنەوە.

 

تا ئێستا نازاندرێت زیانەکانى ئەو بۆردوومانە چی بوون و ترس و دڵەڕاوکێش لای دانیشتووانی گوندەکانى سنوورەکە دروست بووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دەوڵەوتی تورک لەو سنوورە بە ناوی کۆمپانیای شکاندنی بەردەوە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگای نوێیە.