شەڕی غەززە لە ١٢٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە

بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ١٢٣هەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٢٧ هەزار و ٥٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ١٢٣هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ٧ی  تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٥٨٥ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ و گەنج بوون، گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ماوەی ١٢٣ ڕۆژدا ٦٦ هەزار و ٩٧٨ کەس بریندار بوون.

 

تا ئێستا حەماس سەبارەت بە زیانە سەربازییەکانی هیچ لێدوانێکی نەداوە.