لە ٢٠٢٣ هەزاران کۆچبەر بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە

بەلایەنی کەمەوە ٦ هەزارو ٦٨١ کۆچبەر بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠٢٣ دا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ناحکومی ئیسپانی "Caminando Fronteras" ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە دەریادا گیانیان لەدەستدا لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە سێ هێندە زیادی کردووە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە  کە تۆمارکراون.

 

ڕێکخراوەکە ڕەخنەی لە بیری دەسەڵاتدارانی ئیسپانیاو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانەی لێوەی کۆچبەری سەرچاوە دەگرن گرت و ئاماژەی بەوەکرد، کۆنترۆڵی کۆچ مافی ژیانی کۆچبەران پێشێل دەکەات و سەرچاوەی پێویست بۆ کارمەندانی فریاگوزاری دابین ناکات.

 

ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەسەر بنەمای داواکارییەکانی کۆچبەران لە دەریا یان خێزانەکانیان لە ساڵی ڕابردوودا ئاماژە بەوە دەکات کە ١١ هەزارو ٢٠٠ کۆچبەر لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ لە هەوڵی گەیشتن بە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، ئەمەش هاوتایە بە گان لەدەستدان و بێسەروشوین بوونی ٦ کەس لە ڕۆژێکدا.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆربەی ئەو کۆچبەرە ونبووانەی کە بەرەو ئیسپانیا ڕۆیشتوون لە ڕێگای کۆچکردنی زۆر مەترسیدار لە نێوان کەناراوەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقا و کۆمەڵەی دوورگەکانی کاناری لە زەریای ئەتڵەسی تۆمارکراون، هەروەها کۆچبەران گەشتێکی سەد کیلۆمەتری دەکەن بۆ چەند ڕۆژێک، تەنانەت هەفتەیەکیش، بە بەلەمە وێرانە قەرەباڵغەکان، و ئەگەر بەلەمەکە بەرەو ڕۆژئاوا بڕوات و ڕێڕەوەکەی لە دەست بدات بۆ دوورگەکانی کاناری، یان لەلایەن کارمەندانی فریاگوزاریەوە نەدۆزرێتەوە، سەرنشینەکان ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوە، بەهۆی برسێتی یان تینوویەتییەوە گیان لەدەست دەدەن، یان بەهۆی ژێر گەرمییەوە دەناڵێنن.

 

ڕێکخراوەکە لە ساڵی ڕابردوودا ٦١١ گیان لەدەستدان یان بێسەروشوێنبوونی لەسەر ڕێگای کۆچبەران کە مەغریب و جەزائیر دەبەستێتەوە بە کەناراوەکانی باشوری ئیسپانیاوە تۆمار کردووە کە ٣٦٣ ژن و ٣٨٤ منداڵیان تێدابووە.