"ڕۆژانە ١٠ منداڵ لە غەززە قاچیان لەدەست دەدەن"

ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕۆژانە ١٠ منداڵ یەک یان دوو قاچیان لە دەست دەدەن ، منداڵان بەبێ ئەوەی بێهۆش بکرێن نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوەو ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کۆمەڵگەی مەدەنییەو بنکەکەی لە بەریتانیایە، لە بەیاننامەکەیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەو منداڵانەی لەناو جەنگدا لە کەرتی غەززە دەژین.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە غەززە، کە هێرشەکانی ئیسرائیل لە مانگی سێیەمدا ڕوویدا، ڕۆژانە ١٠ منداڵ یەک یان دوو قاچیان لەدەست دەدەن، هەروەها تیشک خراوەتەسەر سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە سەرەتای هێرشەکانەوە هەزاران منداڵ لە غەززە یەک یان دوو قاچیان لەدەستداوە.  

 

زۆربەی نەشتەرگەرییەکان بەبێ بێهۆشکردن ئەنجام دەدرێن

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی بێهۆشکاری ئەنجام دەدرێن و سەرەڕای کەمی کارمەندانی تەندروستی و کەلوپەلی پزیشکی، نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.

 

لەوانەیە منداڵانی زیاتر گیان لەدەست بدەن

بەگوێرەی بەیاننامەکە، منداڵان حەوت هێندە زیاتر بەرامبەر گەورەکان ئەگەری ئەوەیان هەیە بەهۆی بۆردومانەوە گیانیان لەدەست بدەن، هۆشداری دەدەن لەوەی منداڵانیش بە شێوەی جیاواز زیانی دەروونییان پێگەیشتووە.

 

جاسۆن لی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان لە فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو ئازارانەی منداڵان لەم ململانێیەدا ئەزموونی دەکەن مێشک قبوڵی ناکات و تەنانەت زۆر لەوە گەورەترە کە دەبیندرێت، کۆمەڵکوژی و بوونە کەسێکی خاوەنپیداویست بە پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی منداڵان دادەندرێت و دەبێت بکەران بەرپرسیار بکرێن.