ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە یادی ساکینە جانسز و هاوڕێیانی کردەوە

بەبۆنەی ١١یەمین ساڵەی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لە تل تەمر سیمینارێکیان پێشکەشکرد.

حەسەکە

 

٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە کۆمەڵکوژییەکدا هەریەک لە پێشەنگانی تەڤگەی ئازادی ژنان ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لەلایەن میتی تورکەوە تیرۆر کران، لە ١١یەمین ساڵدا ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە لە ناوچەی تل تەمل سیمینارێکیان پێشکەشکرد.

 

دوای خولەکێک لە ڕێزگرتن، ئاهین عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: بۆ ئەوەی ئامانجی کۆمەڵکوژییەکان لەو وڵاتانە ببینین، کە داوای دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی دەکەن، سەرەتا دەبێت بزانین چ ڕێککەوتن و هاوپەیمانییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە پلەی یەکەم لە کوردستان جێبەجێ دەکرێت، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە ساکینە جانسز و هاوڕێکانی ژیانی خۆیان لە پێناودا بەخشی، ئەمڕۆ میراتێکە بۆ هەموو ژنان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و لە سەرووی هەمووشیانەوە سەرهەڵدانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. پاریس کە داوای دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی دەکات، هەمان ئەو دروشمانەیە کە تەڤگەری ئازادی ژنان داوای دەکات، بەڵام لە پاریس کردارییە و وڵاتێکە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی ژنانی تیادا تیرۆر دەکرێت، تیرۆرکردنی سێ ژنە پێشەنگ لەو وڵاتەدا، تیرۆر کردنی یەکسانی و دیموکراسی و ئازادییە.

 

"کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کۆمەڵکوژییەکی سیاسییە و بە ڕەزامەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان ڕوویداوە"

ئاهین عەلی لەبارەی هۆکارەکانی کە ئەمڕۆ شۆڕشی ژنان دەکاتە ئامانج، وتی: کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کۆمەڵکوژییەکی سیاسییە و لەلایەن زلهێزە نێودەوڵەتییەکانەوە جێبەجێ کرا، چونکە ئێمە بەو شێوەیە مامەڵەمان نەکرد کە دەوڵەتە هەژموونخوازەکان دەیانویست، ئەمڕۆ شۆڕشەکەمان دەکرێتە ئامانج، چونکە ئێمە ئەمڕۆ هێڵی کۆیلایەتیمان قبوڵ نەکرد، پێشەنگەکانمان ئامانج دەکەن، ئەمە بەشێک نییە لە دیموکراسی، دیموکراسییەکی گشتیمان دەوێت بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە، خەباتی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ئەمڕۆ دەبێتە میراتێک بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە خەبات و سەرکەوتوو بین.

 

سیمینارەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.