وەزارەتی کشتوکاڵ: ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک لەنێوان ٢٠ بۆ ٧٧ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٢ی کانوونی یەکەمەوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کرد و بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئەو شەپۆلە شارەچاوەیەکی باش بووە بۆ گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی یەکەم، وەزراەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی شەپۆلی بارانبارین ئاوی بەنداوی دوکان ٤٨ ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێچووەو ئاستەکەی ٧٧ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

 

 

هەروەها بەنداوی دەربەندیخان ١٦ ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێچووەو ئاستەکەی ٢٤ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، بەنداوی دهۆکیش ٣٠٠ هەزار مەترسێجا ئاوی بۆ چووە و ئاستەکەی دوو سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.