ئایشە شان، لەگەڵ گۆرانییەکانی بوونی خۆی دروستکرد

ئەو گۆرانیبێژەی بە تێکۆشان لەگەڵ گۆرانییەکانی بوونی خۆی دروستکرد، ئەمڕۆ ٢٥ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئایشە شاندا تێدەپەڕێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ژیانی ئایشە شان چونکە ژن بوو بە تێکۆشان دژی جیاوازی ڕەگەزی کە بەسەریدا سەپێندرابوو تێپەڕی، ئایشە شان، کە ڕێگای بیرکردنەوە و باوەڕەکانی خۆی گرتەبەر و ڕاپەری دژی ژینگەی پیاوان کە  دەنگی ژنی بە شەرمەزاری و گوناه دەزانی، هەرچەندە باجێکی زۆری دا بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبوو، گۆرانییەکان و لۆرەکانی ئایشە شان، ئەوەی بەسەر ژناندا دێت گەیاندییە هەزاران کەس.

 

ئایشە شان لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئامەد لەدایکبووە. دایکی، خەڵکی ئەرزرۆمە. باوکی عوسمان گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی هۆزی جیبران بوو، لەبەر ئەوەی باوکی گۆرانیبێژ بوو، ئایشە شان لە تەمەنێکی بچووکدا مۆسیقای دەزانی، ئەو گۆرانییانەی گوێی لێدەبوو کە زۆر جار لە ماڵیاندا دەوترا دووبارەی دەکردەوە.

 

لە تەمەنی ٩ ساڵیدا باوکی لەدەستدا دەیویست وەک باوکی گۆرانی بڵێ بۆ ئەوەی لە یادەوەری باوکیدا بژی، بەڵام ئەم حەزەی ئایشە شان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوانەوە کە دەنگی ژنانی پی شەرمەزارو گوناه بوو بە باشی نەبیندرا، لە سەرەتادا لەلایەن خێزانەکەی و دەوروبەرەکەیەوە پێشوازییەکی باشی لێ نەکراو بۆ ئەوەی لە گۆرانی وتن دووری بخەنەوە بڕیار دەدرێت هاوسەرگیری بکات.

 

بە گۆرانییەکەی "من غەزالم" گەیشتە هەزاران کەس

ئایشە شان، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ڕادیۆ لە دیلۆک کاری کردووە، هەروەها لە ساڵی ١٩٦٣ منداڵەکەی بردو چووەتە ئیستەنبوڵ، ئایشە شان لە ڕادیۆکە دوورخراوەتەوە لەبەر ئەوەی دەیویست بە زمانی کوردی گۆرانی بڵێت. هەروەها لە ئیستەنبوڵ لە کاتی قەدەغەکردنی کوردەکاندا نمایشی کردووە، دوو ئەلبوومی بەرهەمهێنا کە بە هەردوو زمانەکە گۆرانییان تێدابوو، لەو ماوەیەدا کاتێک ئایشەشان بەردەوام بوو لە گۆرانییە کوردییەکان، گەیشتە هەزاران کەس بە گۆرانی "من غەزالم"، بەهۆی گۆرانییە کوردییەکانیەوە دەستگیرکراوە، دواتر ئازادکرا، هەرگیز وازی لە گۆرانی وتن بە زمانی دایکی کوردی نەهێناوە، بە گۆرانییەکانی "Lé Lé Kifşé"، "Lorke"، "Siverek Yollarda" و "Gurbette" بەناوبانگ بووە.

 

دوای چەندین ساڵ گۆرانی وتن و تێکۆشان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦، بەھۆی شێرپەنجەوە لە ئیزمیر کۆچی دوایی کرد، کە بە تەنیا لەوێ دەژیا، تەرمەکەی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەم لە خەڵک بەخاک سپێردرا، هەرچەندە پێش گیان لەدەستدانی وەسیەتی کردبوو، بەڵام تەرمەکەی لە ئامەد بەخاک نەسپێردرا.