وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەوە
ئیدانور ئیبراهیم ئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندویژی بووەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئیدانور ئیبراهیم ئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی هەدەپ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی (م.ی.ک)، دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ئەستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسەوە هێرشی کرایەسەر، ڕاشگەیاندرا، کە ئیدانور ئیبراهیم ئۆغڵو لەکاتی دەستگیرکردنیدا هێرشی کراوەتە سەر.
"ئەشکەنجەی ئێوە ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات"
لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تۆڕی میدیایی هەدەپ، ڕاگەیەندرا، "ئەشکەنجەدانی ئێوە ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات، ئەم هێرشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئێوە لە پارتەکەمان و ئەنجومەنی گەنجانمان دەترسن، ئەمانە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین، درەنگ یان زوو باجی ئەشکەنجەدانەکان دەدەن".