لە دێگەڵەی سەر بە کۆیە ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا

لە گوندی گۆمەشین لە دێگەڵەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا و بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکە چاوەڕێی ڕپۆرتی پزیشکی داد دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە گوندی گۆمەشینی دێگەڵەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە، ژنێکی تەمەن ٦٨سال بە گوماناویی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا گیانی لەدەستداو بەرگری شارستانی کۆیەش بۆ زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنە چاوەڕێی وەڵامی پزیشکی دادن.

 

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە نووسیوویەتی: لە ٢٧ی ١١ کارمەندانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی دێگەڵە و هەرمۆتە ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتیەک، لە گوندی گۆمەشین ڕاستەوخۆ کارمەندانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو توانرا لە ماوەیەکی دیاریکراو ڕووداوەکە کۆنترۆل بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە ڕووداوەکەدا ژنێک بە ناوی "خەجیجە محەمەد سابر"  لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٥ گیانی لەدەستداوە، هۆکاری گیان لەدەستدانەکەش تاکۆ ئێستا لای کارمەندانمان ڕوون نیە بە هۆی دوکەڵی ئاگرەکە بووە یاخود پێش وەختە بووە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی دەکرێت.