کەرکوک، پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە شاردا بڵاودەکرێتەوە

لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی ڕژاک بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە شاردا بڵاودەکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە شاری کەرکوک لە چوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە دروشمی "لە دژی ڕەشەکوژی ژنان، بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامین" ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، بەناو شاری کەرکوکدا دەیان پۆستەری لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و هۆشیاری دژ بە ئەقڵیەتی پیاوسالاری و ڕەشەکوژی ژنان هەڵواسی.

 

ڕژاک لە گەڕەکەکانی ڕەحیم ئاوا، سەرچنار، شۆرجە، قەڵای کەرکوک، ئەڵماس و چەند گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکوک پۆستەرەکانی هەڵواسی و لە درێژەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، بە چەندین چالاکی دیکە درێژە بە هەڵمەتەکە دەدەن.