٢٩ کارمەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە غەززە گیانیان لەدەستدا

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٢٩ کارمەندیان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد تەنها سێ ڕۆژ سووتەمەنی لە غەززە ماوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هاوکاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەژماری دیجیتاڵی خۆیدا، ڕایگەیاند ٢٩ هاوکاریان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون، نیوەی ئەو هاوپیشانەیان کە گیانیان لەدەستداوە مامۆستا بوون.

 

"سێ ڕۆژ سووتەمەنی لە غەززە ماوە"

UNRWA ڕایگەیاند، سێ ڕۆژ سووتەمەنی لە غەززە ماوەتەوە، نەخۆشخانەکان و نانەواخانەکان ناتوانن بەبێ سووتەمەنی کار بکەن و یارمەتی مرۆیی دابین نەکراوە، لە ماوەی سێ ڕۆژدا تەواو دەبێت و ئەمەش گرنگە بۆ دەستێوەردانی مرۆییمان لە کەرتی غەززە، بەبێ سووتەمەنی یارمەتی ناگاتە ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، ئەگەر سووتەمەنی نەبێت، هیچ یارمەتییەکی مرۆیی نابێت.

 

"نەبوونی سووتەمەنی دەبێتە هۆی خنکانی ژنان و منداڵان"

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە نەبوونی سووتەمەنی دەبێتە هۆی خنکانی ژنان و منداڵان و خەڵکی غەززە و وتی: بەبێ سووتەمەنی، خەڵکی غەززە بەجێدەهێڵین، کە پێویستییەکانیان سات بە سات زیاتر دەبێت، ئەمە نابێت رووبدات، داوا لە هەموو لایەنەکان و زیانلێکەوتووان دەکەین ڕێگە بە کردنەوەی دەستبەجێی ڕێگای غەززە بدەن بۆ ڕێگەگرتن لە داڕمانی دەستێوەردانی مرۆیی.

 

"پێویستی بە هێڵی هاوکاری مرۆیی بێ وەستان هەیە"

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، خزمەت بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس دەکات کە لە غەززە ئاوارە بوون و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هاوکارییەی دوێنێ بۆ غەززە پێشکەش کرا، وتیشی: هاوکاری بەس نییە، بۆ ئەوەی ئەوە مانایەکی هەبێت، غەززە پێویستی بە هێڵێکی هاوکاری مرۆیی فراوان و بێ وەستان هەیە.