خۆپیشاندانەکان لە سوەیدا بەردەوامن و سوورن لەسەر داواکارییەکانیان

لە شاری سوەیدای سووریا خۆپیشاندانی گەل چووەتە ٣٨ەمین ڕۆژی خۆیەوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

سوەیدا

 

خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە لە سوەیدا دەستیپێکرد دوای ئەوەی حکومەتی شام لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا بڕیارێکی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمەکی سووتەمەنی لە کاتێکدا قەیرانی ئابووری لە وڵاتەکەدا هەیە.

 

بەشداربووانی بزووتنەوەی ئاشتیخوازی گەل کە بۆ دووەم مانگ لەسەر یەک لە سوەیدا بەردەوامە، داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە مسۆگەری گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات دەکات لە ڕێگەی هەڵبژاردنی دیموکراسییەوە.

 

بە جەختکردنەوە لەسەر داواکارییەکانی گۆڕانکاری سیاسی و ڕووخاندنی ڕژێمی سووریا، سەدان کەس لە دانیشتوانی سوەیدا ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئەیلوول لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە کۆبوونەوەو خۆپیشاندانێکی گەورە کرا بە یەکەم خۆپیشاندانی لەو جۆرە دادەنرێت لەوەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی گەل لە ناوچەکەدا هەیە.

 

"گەلی سووریا یەک ڕۆحن و جیاوازی زمان و ڕەگەزو کەمینەکان نییە"

خۆپیشاندەران داوای گۆڕانکاری سیاسی و ڕووخاندنی ڕژێم و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد لەسەر پرسی سووریا کە دەستپێکردنی وتووێژەکانی ئاشتی لە وڵاتەکەدا دیاری دەکات، جەخت لەوەکرایەوە گەلی سووریا ئەو کەسانەن کە بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەکە دەدەن و داوای پێکهێنانی حکومەتێکی گواستنەوە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی دەستگیرکراوەکانیان کرد، جەختیان لەوەکردەوە کە ئەوان گەلی سووریا یەک گەل و یەک ڕۆحن و هیچ جیاوازییەک لە نێوان زمان و ڕەگەز و نەتەوە و کەمینەکاندا نییە.

 

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی سوەیدا جەختیان لەوەکردەوە کە بەردەوام دەبن لە داواکردنی گۆڕانکارییەکی ئاشتیانەی دیموکراسی و ئەو لادانە جۆراوجۆرانەی کە لە ماوەی ساڵانی شۆڕشی سووریادا بزووتنەوەی ئاشتیانەیان تێکدا، تەنها ئەنجامی دەستێوەردانە ناوچەییەکان بوون کە ڕێڕەوی خەباتی ئاشتیانەیان لادا کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد.

 

"بزوتنەوەیەکی ئاشتییانەیەو نامانەوێت دڵۆپێک خوێن بڕژێت"

شەهیرە تەڕودی، خۆپیشاندەر وتی: چەندین هۆکار هەن کە وای لە ژنان کردووە بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن، پێویستە ژنان ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن و بمێننەوە، یاسای باری کەسی ژنان لە مافەکانیان بێبەش دەکات و مافی ئەوەیان پێ نادرێت پۆستی بڕیاردان وەربگرن، داوای بەهێزکردنی ژنان دەکەین لە هەموو بوارەکاندا، ئەم بزووتنەوەیە ئاشتییانەیە و نامانەوێت یەک دڵۆپ خوێن بەفیڕۆ بدەین و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، بەشداربوونی گەل ئامانجی گۆڕانکارییە.