دوا دیمەنی ناشتنی ژینا بڵاوکرایەوە

دیمەنەکانی ناشتنی ژینا ئەمینی، کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە خاک سپێردرا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە یەکەم ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی' کە ڕاستەوخۆ دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی 'پۆلیسی ئەخلاقی' ئێرانەوە دەستی پێکرد، دیمەنە نوێیەکانی پرسەی ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە موژگان ئیفتخاری، دایکی ژینا ئەمینی لە کاتی پرسەکەیدا ماتەمینی دەگێڕێت و جەماوەرەکەش دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە زمانی کوردی دەڵێنەوە.

 

دوا دیمەنەکانی پرسەکە لەلایەن موژگان ئیفتیخاری و عیرفان مورتەزای ئامۆزایەوە بڵاوکراونەتەوە.