زانایان: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان هۆکاری لافاوە وێرانکەرەکەی وڵاتی لیبیا بووە

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، لەگەڵ کێشە سیاسی و ئابوورییەکاندا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان هۆکاری لافاوە وێرانکەرەی وڵاتی لیبیا بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەربارەی دروستبوونی زریانەکان و بە تایبەت زریانی دانیال، کە بووە هۆی کارەساتی مرۆیی لە لیبیا، ئەو زانایانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوە کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە بەریتانیا، ئاماژەیان بەوەکرد، ڕووی دەریا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسی دوو بۆ سێ پلەی سەدی گەرمتر بووە، ئەمەش بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بووە.

 

هەروەها سوزان گرەی، شارەزای کەشناسی لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم جۆرە زریانانە پێویستیان بە پلەی گەرمی بەرز و شێ هەیە، بۆیە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی رووی دەریاکان بەرزتر دەکاتەوە.

 

لیزی کێندۆن زانای زانستی کەشوهەوا لە زانکۆی بریستۆڵ ڕایگەیاند، زریانی دانیال نموونەیەکی روونە بۆ لافاوێکی وێرانکەر کە ڕەنگە لە داهاتوودا زیاتر چاوەڕێ بکرێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دەریاکان ٩٠%ی ئەو گەرما زیادەیەی هەڵیدەمژن، زۆربەی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست بووە لەو کاتەوەی شۆڕشی پیشەسازی سەریهەڵداوە.