شیرین دوای بریندارکردنی ماڵەکەشی سووتێندرا

شیرین بالیان، کە لەکاتی پڕۆسەی جیابوونەوە لەلایەن ئارام ب. هەوڵی کوشتنی درا، دوای سێ ڕۆژ لە بەشی چاودێری قورس چاوی کردەوە، شیرین ئاماژەی بەوەکرد، سکاڵای لەسەر تاوانبارەکە کردووە و هیوای هاوکاری دەخوازێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- توندوتیژی دژ بە ژنان لە تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، یەکێک لە ڕووداوەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان کە لە ئامەد ڕوویدا شیرین بالیانە، لەکاتی پڕۆسەی جیابوونەوەدا بە سەختی لەلایەن ئارام ب. بریندار کراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. شیرین بالیان، کە دوای سێ ڕۆژ لە یەکەی چاودێری قورس بردرا بۆ ژووری ئاسایی، ئاماژەی بەوەکرد، بۆ چەندین ساڵە ڕووبەڕووی توندوتیژییەکی سیستماتیکی کوشندە بووەتەوە و ئەو بڕیارانەی بۆ پاراستنی دراوە بەس نین. 

 

دوای توندوتیژی ماڵەکەی سووتێندرا

ڕووداوەکە شەوی ٣ی ئەیلوول لە گەڕەکی یەنیشەهر لە ناوەندی شارەکە ڕوویدا، ئارام ب. چوو بۆ ماڵی شیرین بالیان بە وتنی "پێویستە دەربارەی منداڵان قسە بکەین" سەرەتا لە ماڵەوە سووکایەتی بە شیرین بالیان کرد و دواتر بە شێوەیەکی توندوتیژ هێرشی کردە سەری، بەپێی وتەی دراوسێکانی ویستوویەتی ماڵی شیرین بالیان بسوتێنێت، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، شیرین بالیان، کە بە سەختی بریندار بوو، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر ئارام ب. دەستگیرکراو ڕەوانەی زیندان کرا. 

 

"چوار بۆ پێنج جار بڕیاری دوورخستنەوەی لەمن درا"

بەپێی زانیارییەکان، شیرین بالیان، لە نەخۆشخانە کەلە تراومادا بوو سەری بریندار بووە، ددانەکانی شکاوە و لە زۆربەی بەشەکانی لەش و دەموچاویدا بە سەختی بریندار بووە، دوای ئەوەی لە بەشی چاودێری قورس بردرا بۆ ژووری ئاسایی، دەربارەی توندوتیژییە سیستماتیکییەکانی دژی لەو شەوە و پێشتر قسەی بۆ کردین.

 

شیرین بالیان، کە بە نیشاندانی برینەکانی دەستی بە قسەکانی کرد، وتی: دوو منداڵم هەیە، ئێمە بۆ ماوەی ساڵێکە بە جیا دەژین، هەردوولا جیابوونەوەمان قبوڵ بوو، بەڵام زۆر جار هەڕەشەم لێ دەکرا و چاودێری دەکرام، پێش پرۆسەی جیابوونەوە، زۆر جار ڕووبەڕووی توندوتیژی بوومەوە، لەو ماوەیەدا چەند جارێک بڕیارم داوە جیاببمەوە، پێشێلی بڕیارەکانی کرد، هەرچەندە ڕاپۆرتم دا بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، بەڵام هیچ ئەنجام نەدرا، چووم بۆ خانوویەکی نوێ بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ، کارێکم دۆزییەوە، هەمیشە تەلەفۆنی بۆ دەکردم و بۆی دەنووسیم، پێش ئەو ڕووداوە، دوای من کەوت و ماڵەکەی منی زانی، دراوسێکانم لە دەوروبەری ماڵەکە ئەویان بینی، بەڵام وایانزانی ئەو پۆلیسە.

 

وتی: "دەتکوژم" سەرمی یا بە دیوارەکەدا

شیرین بالیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە شەوی ڕووداوەکەدا، کاتێک هات بۆ ماڵەکە، وتی کە دەیەوێت قسە بکات. لەناکاو دەستیکرد بە گفتوگۆ، کاتێک گفتوگۆکە دەستیپێکرد، تەلەفۆنم بۆ پۆلیس کرد و داوای یارمەتیم کرد، ئەو دوای تەلەفۆنەکە هات و دەستیکرد بە لێدانم، قوڕگی منی گرت و سەرمی بە دیواردا کێشام لەو کاتەدا، هەستم دەکرد ددانەکانم دەرهاتن، ئەوەندەی کێشام بە دیوارەکەدا لە هۆش خۆم چووم، پاشان پۆلیس هات و چاوەکانم کردەوە لە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتندا بووم، کاتێک پرسیارم لە پەرستارەکە کرد دەربارەی مۆبایلەکەم، ئەو وتی، "مۆبایلەکەت لەگەڵ ماڵەکە سووتاوە" دوای ئەوەی لێیدام ماڵەکەمی سووتاندووە نازانم چۆن سووتاوە، زۆر جار پێی وتم، دەتکوژم، بەرگری زۆرم کرد، ئێستا لە نەخۆشخانەم ئەمە یەکەم جار نییە، ئێستا ددانەکانی پێشەوەم نییە، لەشم هەمووی برینا، سکاڵا لەسەر ئەو دەکەم.

 

لەسەر ئەم باباتە قسەمان لەگەڵ ناوەندی مافەکانی ژنانی بارۆی پارێزەرانی ئامەد کرد و ڕایانگەیاند، بەدوای ڕووداوەکەدا دەچن و بەشداری لە کەیسەکەدا دەکەن.