دوای ٥ ڕۆژ لە خنکانی، تەرمی شەهرامی ٨ ساڵان دۆزرایەوە
تەرمی "شەهرام سامی" ئەو منداڵەی لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ خنكا، دوای ٥ ڕۆژ دۆزرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
قایمقامیەتی شارۆچکەی چەمچەماڵ بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٩ی ئاب منداڵێكی تەمەن ٨ ساڵ، بە ناوی "شەهرام سامی شەفیق" خەڵكی گوندی قولە و دانیشتووی گەڕەكی ئاسودە لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە گوندی گۆپتەپە لە ئاوی زێی بچوكدا خنكا، ئەمڕۆ دووشەممە تەرمەكەی دۆزرایەوە.
جێی ئاماژەیە، ماوەی ٥ ڕۆژە كارمەندانی بەرگری شارستانی و تیمەكانی غەواس و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوری شارەدێی ئاغجەلەر و سەرجەم خێرخواز و خۆبەخشەكان، هەوڵی دۆزینەوەی تەرمی شەهرامی ٨ ساڵانیان دەدا.