لە سویسرا ڕێپێوانی مرۆڤایەتی لە لایەن چالاکوانانەوە بەڕێوەدەچێت

چالاکوانانی کەشوهەوای سویسرا لە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیدا داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد دژی دادپەروەری کەشوهەوا و کێشەکانی کۆچ و کۆچبەران.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانانی کەشوهەوا (No Borders Klimacamp) کە لە ٣ ی ئابەوە لە بازلی سویسرا چادریان هەڵداوە و چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخەن، بەرەو سنووری ئەڵمانیا و فەڕەنسا ڕێپێوانیان کرد و داوایان کرد کێشەکانی کۆچ و کۆچ چارەسەر بکرێن.

 

خۆپیشاندەران لەبەردەم کامپی پەنابەرانی ٥٠ کە لە تەنیشت سنوورەوەیە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و پشتگیریان لەو کۆچبەرانە کرد لە کامپی پەنابەران بۆ گەڕاندنەوە دانراون.

 

چالاکوانان لە ناوچەی کەسەرنی باسل کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند ژمارەیەکی زۆر کەس لەسەر سنوورەکان گیانیان لەدەستداوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سیستمی کۆچبەری سویسرا لە ئێستادا قورستر دەبێت، ئێمە دەمانەوێت سەرنج بدەینە سیاسەتی پەنابەری دژی مرۆڤایەتی سویسرا، نامانەوێت ئەو کەسانەی کە لە وڵاتەکانیان هەڵهاتوون لەبەر هۆکاری جۆراوجۆر ڕووبەڕووی هەڕەشەی ژیان و توندوتیژی دەروونی و جەستەیی ببنەوە.

 

"پێویستە کۆچبەران بپارێزرێن"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوروپا ملیۆنان دۆلاری خەرج کردووە بۆ ڕێگەگرتن لە کۆچبەران لە داخستنی سنوورەکان و هیچ ڕێگایەکی سەلامەت نەماوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە سویسرا هەموو داواکارییەکانی پەنابەرێتی قبوڵ بکات و بۆ ئێمە ئەمە ڕوونە: ئەو ڕاستییەی کە کەسێک زاڵ بووە بەسەر هەموو بەربەستەکانی هاتنی بۆ سویسرا و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، لەم پرۆسەیەدا دەبێت بپارێزرێت.

 

دوای لێدوان و وتارەکان، خەڵکەکە جارێکی دیکە ڕێپێوانیان کرد و لە ڕێگای ترامەکەدا دانیشتن، خۆپیشاندەران، کە لەسەر زەوی پاڵکەوتوون دوای ماوەیەک جارێکی دیکە بە دروشم خۆپیشاندانیان کرد، ڕێپێوان و چالاکییەکانی چالاکوانان بەردەوامە