ڕیزە چالاکی ئەنجومەنی عشتار بەردەوامە: پێویستە ژنان هێزەکانیان یەکبخەن

ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور وەک بەشێک لە چالاکییەکانی کەمپەینەکە، کە لەلایەن کۆردیناسیۆنی کەژەکەوە دەستیپێکردووە، سیمینارێکی بۆ ژنان ئەنجامدا.

مەخموور

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە ٩ی تەمموزدا، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا و گرتنە دەستی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە ١٥ی ئابی ساڵی ڕابردوودا کەمپەینێکی بە دروشمی "لە دژی هێرشی پیاوانی هەژموونی لەگەڵ ژنانی شەنگال و ئەفغانستانین" دەستیپێکرد و لە ٣ تا ١٥ی ئاب بەردەوام دەبێت.

 

لە ٢ی مانگدا، ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕیزە چالاکییەکانی خۆی دەستپێکرد، وەک بەشێک لەو کەمپەینەی کە لەلایەن کۆردیناسیۆنی کەژەکەوە ڕاگەیەندرا، لەو چوارچێوەیەدا، سیمینارێک بۆ ژنان پێشکەشکرا و تیایدا تیشک خرایەسەر، بابەتەکانی کۆمەڵکوژی و توندوتیژی دژ بە ژنان و گرنگی ڕێکخستن و یەکگرتوویی ژنان.

 

هەروەها ژنانی بەشدار لە سیمینارەکە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی شەنگال و ئەفغانستان دەربڕی.

 

"لە هەموو شوێنێک با ژنان هێزی خۆیان یەکبخەن"

تایبەت کاپار ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک ژنانی مەخموور خۆیان لەو کەمپەینەدا دەبیننەوە، کە لەلایەن کەژەکەوە ڕاگەیەندرا، وتیشی: ئەو هەڵمەتەی کە لەلایەن کەژەکەوە بۆ ژنان لە شەنگال و ئەفغانستان دەستیپێکردووە، لە هەر کوێیەک بین پشتیوانییان دەکەین، ژنان لە هەر شوێنێک بن، با هەموویان یەکگرتوو بن، لەهەر شوێنێک ژن بندەست بێت و زوڵم و زۆرداری لێبکرێت، لەگەڵ ژنانین و پشتیوانیان دەکەین، لە شەنگال کاتێک داعش هێرشی کرد لە سەرەتادا ژنان کرانە ئامانج، لەوێ کۆمەڵکوژی لە دژی ژنان ئەنجامدرا، ژنان کوژران و فرۆشران،  بەڵام دوای کۆمەڵکوژییەکە، ژنانی شەنگال دەرکەوتن، خۆیان ئازاد کرد، خۆیان ڕێکخست، هێزی سەربازییان دامەزراند، ئەنجومەن و کۆمیتەکانیان دامەزراند، ئێمە دەمانەوێت ژنانی ئەفغانی وەک ژنانی شەنگال و هەموو جیهان هێزە سەربازییەکانیان بنیاد بنێن و خۆیان یەکبخەن، ئەگەر ژنان خۆیان بکەن، کەس ناتوانێت هێزی ئەوان بشکێنێت، ئێمە سڵاو لە هەموویان دەکەین و جارێکی دیکە پشتگیرییان دەکەین.

 

"ئێمە تا کۆتایی لە پشت ژنانی شەنگال و ئەفغانستانین"

هاجەر کارا ئاماژەی بەوەکرد، دایکانی مەخموور تا کۆتایی پشتیوانی لە هەموو ژنانی شەنگالی و ئەفغانی دەکەن و وتی: ئەگەر ئێمە پشتیوانی لە یەکتر بکەین، کەس ناتوانێت هێز و باوەڕمان بشکێنێت، بەو متمانە و دەسەڵاتەی کە ڕێبەر پێی بەخشیوین، ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بکەین و هیچ کەس ناتوانێت لە دۆزو ڕێکخراوەکەمان جیامان بکاتەوە. ئێمە جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی شەنگال و ئەفغانستان نیشان دەدەین و ئەگەر هەموومان پێکەوە کۆبینەوە، کەس ناتوانێت لە دژی ئێمە بوەستێت.