لە تونس ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەریش بێسەروشوێنن

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە تونس، ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆچکردن کە سیاسەتی وڵاتانی داگیرکەرو هێرشکەرە، هەمیشە خواستی ئەوەیە دیاردەی کۆچ بەردەوامی پێبدات و لەڕێگەی قەیران و برسیکردن و نالەباری ڕەوشی ئەمنییەوە هانی گەلان دەدەن بۆ کۆچکردن، لەماوەی ڕابردوودا کۆچبەران بەزۆری لە لیبیاوە روویان لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرد، بەڵام لە ئێستادا کەناراوەکانی تونس وەک دەروازەی سەرەکی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەکاردێت.

 

ئەمڕۆ ٨ی ئاب بەرپرسانی ناوخۆیی تونس ڕایانگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە دورگەی کێرکینا لە نزیک بەندەری سفاکس لەو وڵاتە نقومبووە بەهۆیەوە ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەیان کۆچبەری ئەفریقی بوون، تەنها دوو کۆچبەریان دۆزراونەتەوە و ڕزگارکراون.

 

هاوکات، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تونس، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ٢٠ی تەمموزی ئەمساڵ، تەرمی ٩٠١ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونس دۆزراونەتەوە.