لەیلا ئارزو : بۆ یەکەمجار لە مەخموور داعش تێکشکێنرا

دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور لە نۆیەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر کامپەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هێرشەکەیان شەرمەزار کرد.

 

مەخموور- چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا فەرمانێکیان بەسەر شەنگالدا جێبەجێ کرد و لە ٧ی ئابی ٢٠١٤دا هێرشیان کردە سەر مەخموور، لە کامپەکە کە هێزەکانی پەدەکە و عێراق شوێنەکانی خۆیان چۆڵکرد، گەریلاکانی هەپەگە یەژا ستار و هێزەکانی پاراستنی خۆیی مەخموور بە توندی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ١٠ی مانگدا کامپەکە بە تەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە.

لە نۆیەمین ساڵیادی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کاەمپەکە، دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکەیان کرد، لە سەرەتاشدا خولەکێک ڕێز لە کەسایەتی ڕۆژنامەنووس دەنیز فورات و هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان گیرا.

لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتار، بەیاننامەکەی خوێندەوە و یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئابی لە کەسایەتی ڕۆژنامەنووس شەهید دەنیز فورات و شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادی بەرز ڕاگرت و وتی: ٩ ساڵ بەسەر یاری هێزە داگیرکەرەکاندا تێدەپەڕێت کە دەیانویست هێرشێکی دڕندانە ئەنجام بدەن لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد، و بەتایبەتی هێڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، دەیانویست ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تاریکیدا بهێڵنەوە و ئێمە دەزانین کە چەتەکانی داعش ئەنجامی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن کە لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە دروستکراوە، بە هاوکاری هێزە ناوخۆییەکان، دەتوانن جارێکی دیکە کۆمەڵگە بخەنە ناو جینۆسایدەوە، بەڵام هێڵی ڕێبەر ئاپۆ له ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و کوردستان ئەم یاریەی هێزه داگیرکەرەکانی پوچەڵ کردو هێزە داگیرکەر و هەژمۆنییەکانی جیهان نەیانتوانی بە یارییە گڵاوەکانیان کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

 

"بۆ یەکەمجار داعش لە مەخموور تێکشکێنرا"

لایلا ئارزو ئاماژەی بەوەکرد گەلی کامپی مەخموور بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شکستیان بە هێزە داگیرکەرەکان هێناوە و وتی: داعش توانیویەتی بە هێزی سیستمی دەسەڵاتداریی ئەوەندە فراوان بێت، بەڵام جارێکی دیکە دەرکەوت کە لە مەخموور و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان و کەرکوک کۆمەڵگەیەک کە بە بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کوردەوە گەشەی کردووە و خۆی ڕێکخستووە، توانیویەتی زاڵ بێت بەسەر ئەو چەتە دڕندانەدا کە هێزەکانی جیهان لێی دەترسان، داعش هێرشی کردە سەر مەخموور و ویستی لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی دەسەڵات بەسەر هەرێمەکەدا بگرێت و بە عەقڵییەتی گڵاوی خۆی هەموو کۆمەڵگە ڕادەست بێت، بەڵام گەلی کامپی مەخموور بۆ یەکەم جار داعشیان لە مەخموور شکست پێهێنا بەو هێزەی لە ڕێبەری گەلی کوردەوە گەریلاکانی ئازادی وەریانگرتووە و ئەمەش بناغەیەک بوو بۆ تێکشکاندنی داعش.

بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی مەخموور" کۆتایی پێهات.