لە سلێمانی بە ناوی هەلی کارەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر دوو ژنی گەنج
تۆمەتبارێک لە سلێمانی، کە بە ناوی هەلی کارەوە دەستدرێژی کردبووە سەر دوو ژنی گەنج، دەستگیر کرا.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان - سلێمانى بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران، تۆمەتبارێك بە ناوی (د.ب.ع) تەمەن ٣٥ ساڵ کە خەڵكی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، بەناوی هەلی كارەوە كۆمپانیایەكی داناوە لە سلێمانی، پاشان دەستدرێژی دەكاتە سەر دوو ژنی گەنج و بڕێك پارەشیان لێ وەردەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوێنێ ٢٥ی حوزەیران، ژنە گەنجەکان سەردانی نوسینگەی(ڕۆژهەڵات)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانو خێزانیان كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، پاش تۆمارکردنی سکاڵا دەستبەجێ بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی، تۆمەتبار دەستگیركراو بەپێی ماددەی (۳۹۳) لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.